ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له‌به‌رانبه‌ر زیادبوونی ئاماره‌كانی كۆرۆنا له شاره‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد، هاوكات هه‌ڵمه‌تێكی دابه‌شكردنی ده‌مامكی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ولێر بڕیار دراوه كه 100 هه‌زار ده‌مامك له‌سه‌ر ئه‌ركی پارێزگار بۆ فه‌رمانگه ته‌ناهییه‌كان دابه‌ش بكرێ. هه‌روه‌ها دووپات كراوه‌ته‌وه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و قۆناغه‌دا مه‌ترسیداره و له ته‌شه‌نكردن دایه.
چه‌ند بڕیارێكی تریش دراون كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م/ سه‌رجه‌م بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان (مۆڵ، ماركێت، مینی ماركێت، دوكان) یٔاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، پابه‌ندبن به‌جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و به‌ستانی (ده‌مامك) بۆ كرێكاران، خاوه‌ن دوكان، فرۆشییاران، یٔه‌وهاوڵاتییانه‌شی سه‌ردانییان ده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه تیمه‌كانی قایمقامیه‌ت و ناحییه و شاره‌وانییه‌كان ڕاده‌سپێردراون هه‌رشوێنێك پابه‌ند نه‌بێت، به‌پێی بڕیاری لێژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ڕێكاری یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
دووه‌م/ داوا له‌مامۆستایان و پیاوانی یٔاینی و یه‌كیتی زانایانی یٔاینیی پیرۆزی یٔیسلام ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن له ڕابردوودا هاوكارمان بوونه، به‌هه‌مانشێوه هاوكارمانبن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی نوێژخوێنان كه‌پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كانبن و به‌هیچ شیوه‌یه‌ك ڕێگه به‌خۆیان نه‌ده‌ن به‌بێ به‌ستنی (ده‌مامك) بڕۆنه ناو مزگه‌وت و شوێنه یٔاینییه‌كان.
سێیه‌م/ كۆبوونه‌وه وێڕای یٔه‌وه‌ی یادی پڕشكۆی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری یٔیسلام (محه‌مه‌د)(د. خ) به‌رز و پیرۆز نرخاند، ته‌یٔكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌ولێری پایته‌خت ساڵانه به‌جیاواز له‌هه‌موو جیهان، پێشه‌نگ بووه له پێشوازیی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری یٔیسلام، (محه‌مه‌د) دروودی خوای لێبێت و به‌شانازییه‌وه یٔه‌و یاده مه‌زن و پڕشكۆیه‌ی به‌ڕێوره‌سم و شێوه و شێوازێك كردۆته‌وه كه له‌یٔاست گه‌وره‌یی یاده‌كه بووه، به‌ڵام بۆ یٔه‌مساڵ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌م نه‌خۆشییه، به‌پشت به‌ستن به فه‌توای لێژنه‌ی باڵای فه‌توا له‌هه‌رێمی كوردستان، داوا له‌هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ین، ته‌نها به ڕازاندنه‌وه و دروشم و پیرۆزبایی یٔه‌م یاده مه‌زنه به‌رزڕابگرن، هه‌موو جۆره گردبوونه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان و رێوڕه‌سمی خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولوود له(مزگه‌وت، ته‌كیه، ناوسه‌نته‌ری شار، ژێر قه‌لات)و شوێنه جیاجیاكان به‌ڕێوه‌ناچێت و مه‌ڕاسیمی تایبه‌ت و به‌خشینه‌وه‌ی شیرینی و سازدانی یٔاھه‌نگی خۆشی به‌بۆنه‌یه‌وه یٔه‌نجامنادرێت.
چواره‌م/ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كان یٔاگادار ده‌كه‌ینه‌وه ده‌بێت (ده‌مامك) ببه‌ستن، هه‌رفه‌رمانبه‌رێك له‌كاتی ده‌وام (ده‌مامك) نه‌به‌ستبێت رێكاری كارگێری له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر، هه‌روه‌ها هیچ هاوڵاتییه‌ك بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانی بۆی نییه به‌بێ به‌ستنی (ده‌مامك) بچێته ناو هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك.
پێنجه‌م/ داوا له‌سه‌رجه‌م قوتابیان و خوێندكارانی یٔازیزی سنووری پارێزگاكه‌مان و كه‌س و كاره‌كانیان ده‌كه‌ین، بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی خێزانه‌كانیان، له‌كاتی چوونی ڕۆڵه‌كانیان بۆ قوتابخانه و خوێندنگاكان، ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن و (ده‌مامك) ببه‌ستن.
شه‌شه‌م/ هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشه‌ویست یٔاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێت و ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی یٔازیزان و مردن به‌هۆی یٔه‌م ڤایرۆسه‌وه له‌زیادبووندایه، بۆیه یٔه‌گه‌ر ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێنه‌كرێت، دۆخه‌كه له‌وه‌ی كه هه‌یه سه‌ختر ده‌بێت، یٔه‌وكات به‌ناچارییه‌وه ده‌بێت بیر له‌ڕێگای توندتری دیكه‌ی خۆپارێزی بكه‌ینه‌وه.