دادگه‌ی عێراق فه‌رمانی به‌ندكردنی هه‌میشه‌یی به‌سه‌ر ئه‌و بانده سه‌پاند كه بازرگانی به مرۆڤ ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ته‌ناهی ئاشكرایان كرد، بانده‌كه كچان له ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرامه‌وه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن و هانیان ده‌ده‌ن ماڵه‌وه‌یان جێ بهێڵن و پێوه‌ندی به‌وانه‌وه بكه‌ن و بۆ كاری له‌شفرۆشی به‌كاریان بهێنن.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه دادگه‌ی باڵای تاوانه‌كانی پارێزگه‌ی نه‌جه‌ف، كه‌سێكی ئه‌و بانده و هاوبه‌شێكی كاره‌كه‌ی گرتووه و سزای به‌ندكردنی هه‌میشه‌یی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون، هاوسه‌ری یه‌كێك له گیراوه‌كانیش سزای سێ ساڵ گرتن و پێبژاردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆڵی گێڕاوه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی كچان و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، كه بانده‌كه ته‌نیا ئامانجی هه‌ڵاتنی كچان له ماڵه‌وه و پێوه‌ندییكردنیان به‌وانه‌وه نه‌بووه، بۆ كاری له‌شفرۆشی، به‌ڵكوو ویستوویانه ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان بفرۆشن و ناچاریان بكه‌ن به فرۆشتنی گورچیله ڕازییان بكه‌ن.
ئه‌م گرووپه تاوانكاره دوای ئه‌وه‌ی سێ كچ كه خوشكی یه‌كترن له نه‌جه‌ف هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تاندن تا ماڵه‌وه جێ بهێڵێ، پاش ئه‌وه‌ی كچه‌كان شوێن‌بزر بوو، باوكی و كه‌سوكاری سكاڵایان له پۆلیس تۆمار كرد و دواتر پۆلیس توانیان هه‌رسێ كچه‌كه له خانووێكی په‌راوێزخراو بدۆزنه‌وه كه تێیدا به‌ندكرابوون و بڕی 75 هه‌زار دیناری عێراقیشیان پێ بووه.
پۆلیس به وردی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه كرد و له ڕێی سه‌یركردنی كامێرای چاودێرییه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتن، كه هه‌رسێكیان سواری ئۆتۆمبێلێك بوون به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕۆیشتوون، له‌وێوه بۆ پێوه‌ندیكردن به بانده‌كه‌وه چوونه‌ته به‌غدا كه 160 كیلۆمه‌تر له نه‌جه‌فه‌وه دووره.
به ناوی بردنه توركیا هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تاندوون و ویستوویانه ئه‌ندامی جه‌سته‌یان ده‌ربهێنن
چیرۆكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌كه به‌مشێوه‌یه بووه، كه كه‌سێك له توركیاوه پاسپۆرتی توركی ساخته‌یان بۆ دروست ده‌كات و ده‌چنه توركیا و له‌وێ ده‌ژین و كار ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌و كارانه‌یش له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه ده‌كرێ كه له به‌غدا بوونیان هه‌یه، دوای ماوه‌یه‌ك قسه‌كردن له‌سه‌ر سێ كچه‌كه دواتر باوه‌ڕیان پێ هێناون، ئه‌وانیش مۆبایل و زێڕی ماڵه‌وه ده‌به‌ن و به ئۆتۆمبێلێكی سپی كه چاوه‌ڕوانی كردوون به‌ره‌و به‌غدا ڕۆیشتوون.
یه‌كێك له كچه‌كان ددانی به‌وه‌دا ناوه، كه ئه‌و گرووپه له ڕێی ئینستاگرامه‌وه پێوه‌ندییان پێوه كردووه و هه‌موو شتێكیان بۆ ڕوون كردووه‌ته‌وه و ئه‌ویش دوو خوشكه‌كه‌ی تری ڕازی كردووه، كه هه‌رسێكیان به‌یه‌كه‌وه بڕۆن و له توركیا بژین و له ژێر سته‌م و جه‌وری به‌رده‌وامی باوكیان و كۆمه‌ڵگه‌ی دواكه‌وتووی عێراق ڕزگاریان ببێت.
كاتێك ده‌گه‌نه به‌غدا هاوسه‌ری یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی گیراوه و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچه‌كه هه‌بووه، پێشوازیان لێ ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته پاره و زێڕ و كاڵای به نرخی چی پێیانه، به‌وی بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پاسپۆرت و تكتی گه‌شتكردنیان بۆ توركیا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و له به‌غداوه‌یش به‌ره‌و سلێمانی ده‌ڕۆن و له سلێمانییه‌وه‌یش به فڕۆكه ده‌چنه توركیا، به‌ڵام ئه‌مانه به ته‌واوی دوورن له ڕاستییه‌وه و ئه‌و كچانه به‌ند ده‌كرێن و دواتر ئه‌و ژنه‌ی كه پێشوازی لێ‌كردن به كچه‌كانی گوتووه كه ئه‌وان به‌ندتان ده‌كه‌ن و دواتر به زۆر ئه‌ندامی جه‌سته‌تان به نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رده‌هێنن و ده‌یفرۆشنه‌وه، كه ئه‌مه‌یش ترس و نیگه‌رانی زۆری لا دروست كردوون و له‌و شوێنه‌ی كه به‌ندكرابوون، هه‌میشه گریاون، تا دواجار پۆلیس شوێنه‌كه‌ی دۆزیونه‌ته‌وه و ڕزگاری كردوون.
عێراق یه‌كێكه له وڵاته مه‌ترسیداره‌كان بۆ بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه
پاش ئاشكرابوونی دۆسیه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی شوێنی سێ كچه‌كه، هه‌رسێكیان ڕزگار ده‌كرێن و ئه‌و ژنه‌یشی كه پێشوازی لێ‌كردن و هاوسه‌ری یه‌كێك له ئه‌ندامانی بانده‌كه‌یه ده‌گیرێ و دواتر له ڕێی ژنه‌كه‌وه پیاوه‌كه‌ی و كه‌سێكی تری بانده‌كه ده‌گیرێن و ده‌خرێنه گرتووخانه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی دادگه‌یی كراون، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر تاوانه‌كانیان دواجار دادگه‌ی باڵای تاوانه‌كان له نه‌جه‌ف بڕیاری داوه كه سزای به‌ندكردنی هه‌میشه‌یی به‌سه‌ر دوو پیاوه‌كه بسه‌پێنێت و ژنه‌كه‌یشی سزای سێ ساڵ گرتن و پێبژاردنی مادی بۆ ده‌ركراوه.
عێراق به یه‌كێك له‌و وڵاتانه داده‌نرێ، كه زۆرترین بازرگانی به مرۆڤی و ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤی تێدا ده‌كرێ و له ساڵانی ڕابردوویش چه‌ندانجار ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هۆشداریان داوه كه پێویسته ڕووبه‌ڕووی بانده‌كانی مامه‌ڵه‌كردن به مرۆڤ و كڕین و فرۆشتن به ئه‌ندامی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه بهێنرێت، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و دیارده‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به‌رده‌وامی هه‌یه و كۆتایی پێ نه‌هاتووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی مافی مرۆڤ و وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هه‌میشه دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن، بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و باندانه، به‌ڵام دیارده‌كه كۆتایی نایه‌ت و فرۆشتن و مامه‌ڵه‌كردن به گورچیله‌ی مرۆڤه‌وه‌یش یه‌كێكه له ترسناكترین بازرگانییه‌كان به جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه.