ڕۆژنامه‌ی
ئیندیپێندتی به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ڕۆڵ و پێگه‌ی ژن له جیهانی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ته جیا جیاكانی دنیا بڵاو كردووه‌ته‌وه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ڕۆژ دوای ڕۆژ ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی ژن له نێو سیاسه‌ت زیاتر و باڵاده‌ست تر ده‌بێت، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی چه‌ند وڵاتێك، وایكردووه ژنانی كۆمه‌ڵگه‌كانی تر هه‌نگاوی زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه بنێن و له زۆربه‌ی وڵاتان له كورسی و لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات نزیك ببنه‌وه.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان و باشتر مامه‌ڵه‌كردنی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ژنان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن، بووه‌ته ئیلهامێكی گه‌وره بۆ ژنه سیاسه‌تكارانی زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا و وایكردووه گه‌لان وردتر بیر بكه‌نه‌وه و ده‌نگ و پشتیوانی خۆیان بۆ پێشكه‌وتنی ژنان و چوونه لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات دووپات بكه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه بابه‌تێكی نه‌خوازراویشه، به‌ڵام له جیهانی وشكی سیاسه‌تدا ده‌گوترێ، ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرترین سوود به پێشڤه‌چوونی ژنان له سیاسه‌تدا ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌یش هۆیه‌كه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتووی ژنان له پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وكاته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان بڵاوبووه‌وه.
جاسیندا ئاردێرن سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزلاند كاتێك له‌سه‌ر لیستی پارتی كرێكاران خۆی هه‌ڵبژارد، هه‌مووان دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه كه زیاتر له 45%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌توانێ حكوومه‌ت پێك بهێنێت، هه‌رچه‌نده سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به‌هۆی به‌شداریپێكردنی پارتی نیشتمانی نیوزلاند له ده‌سه‌ڵات، نه‌یتوانی سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌كان بهێنێته دی كه به‌ده‌نگده‌رانی دابوو، به‌وهۆیه‌وه هه‌مووان دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه كه شیاو نییه و پێویسته دوور بخرێته‌وه.
له‌وكاته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووه‌وه و ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی ڕووی له وڵاته‌كه كرد، جاسیندا توانی ئه‌ستێری به‌ختی بۆ ئه‌وپه‌ڕی ئاسمان بفڕێنێت، به به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ركه‌وتووانی ته‌نگژه‌ی ته‌ندروستی و خێرا گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نێو نیوزلاندییه‌كان زۆرترین خۆشه‌ویستی به‌ده‌ستهێنا و به ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌وینه‌وه، كه دووپاتیان له شكستی جاسیندا له ویلایه‌تی دووه‌می ده‌كرده‌وه، ئێسته‌یش زۆرترین هه‌واداری له ده‌وری خۆی كۆكردووه‌ته‌وه و جه‌ماوه‌رێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه.
ئێسته 21 وڵاتی دنیا له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن
له مێژووی نوێ‌دا و له سه‌ده‌ی ڕابردوو له سیسته‌می دیموكراسی و هه‌ڵبژاردندا، بۆ یه‌كه‌مجار سیریمافو باندرانایكا له دوورگه‌ی سیلان واته سریلانكای ئێسته له ساڵی 1960 توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، هاوكات پێشتریش گۆل‌دا مایه‌ر له ئیسرائیل و ئه‌ندێرا گاندی له هیندستان توانیبوویان سۆزی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌یان به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام ئێسته به به‌راورد به‌و سه‌رده‌مه، ڕێژه‌ی گه‌شه و پێشكه‌وتنی ژنان له جیهانی سیاسه‌تدا به بڕی 90% ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه.
ئێسته له كۆی 193 حكوومه‌تی وڵاتانی دنیا 21 وڵات له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، هه‌رچه‌نده ئه‌مه ڕێژه‌یه‌كی زۆر نییه، به‌ڵام به به‌راورد به سه‌ده‌كانی ڕابردوو پێشڤه‌چوون و گۆڕانێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه له دنیا، چونكه تا كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست له زۆرێك له وڵاتانی دنیا ژنان بۆیان نه‌بوو ته‌نانه‌ت به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بكه‌ن.
بابه‌ته‌كه هه‌ر پێوه‌ست نییه به گه‌یشتنی ژن به لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو له زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ی شه‌پۆلی ناڕه‌زایی له چه‌ند ساڵی ڕابردوو و ئه‌مساڵ بوونی هه‌بووه و هه‌یه، ژنان به‌شداری كارای خۆپێشاندانه‌كان ده‌كه‌ن و ڕۆڵی به‌هێزیان هه‌یه، به تایبه‌ت له خۆپێشاندانه‌كانی بیلاڕووس دژی دیكتاتۆری وڵاته‌كه ئه‌لیكسانده‌ر لۆكاشینكۆ، به بزوێنه‌ری خۆپێشانده‌ران داده‌نرێن و زۆرترین به‌شداریان هه‌یه.
هاوكات له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی ئه‌و شه‌پۆله خۆپێشاندانه‌ی كه دژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی پاش كوشتنی فلۆید له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئه‌نجام درا، به‌هه‌مانشێوه ژنان گه‌وره‌ترین ڕۆلیان له به‌ڕێوه‌بردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان گێڕاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ئێسته كامالا هاریس بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن حزبی دیموكراته‌كانه‌وه دیاریی كراوه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ساڵانی داهاتوو هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بهاوێژن
ئه‌نجوومه‌نی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه كه ناوه‌ندێكی تایبه‌تی توێژینه‌وه‌یه له‌باره‌ی سیاسه‌ت و حوكمڕانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ڕێژه‌ی به‌شداری ژنان 37 پله به‌رزبووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ریكایش 17 پله، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی باشه به به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو، له‌سه‌ر ئاستی دنیایش كۆستاریكا به یه‌كه‌م وڵات داده‌نرێ، كه ژنان زۆرترین كاریگه‌ری و به‌شداری سیاسی‌یان هه‌یه كه گه‌یشتووه‌ته 74 پله، دوای ئه‌وه رواندا دێ به 70 پله و پاشان سوید به 69 پله و فینلاند به 68 پله و ئایسلاند به 68 پله و نیگاراكوا به 67 پله.
راشیل فوگل شتاین به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی ژن و سیاسه‌ت له ئه‌نجوومه‌نی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌وباره‌وه گوتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێسته‌یش كۆسپ و جیاكاری بوونیان هه‌یه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ له ساڵانی داهاتوو به‌شداری ژن له سیاسه‌ت زۆر زیاتر ببێ و له زۆر وڵاتی دنیا ژنان لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست و حوكمی وڵاته‌كان بكه‌ن، ئه‌مه‌یش به‌هۆی سه‌ركه‌وتووی ژنان له‌و وڵاتانه‌ی كه ئێسته حوكمی ده‌كه‌ن و هۆشیاری زیاتری تاكه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهان و نه‌مانی جیاكاری ڕه‌گه‌زی و كاڵبوونه‌وه و بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كامه و كێ زیاتر خزمه‌ت ده‌كات، بێ بیركردنه‌وه له ڕه‌گه‌زی كه‌سه‌كان.