چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق دژ به‌و گرووپانه ده‌كات كه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گه‌ی پارتی و ئاڵای كوردستانیان سووتاند، هه‌رچه‌نده متمانه‌یان به‌وه‌یش نییه كه حكوومه‌ت ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری دیزهبهدهرخۆنهكردنی دۆسیه‌كه، كورد چه‌ندان بژاره‌ی له‌به‌رده‌سته و ده‌یخاته ڕوو.
ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، كه متمانه به توانای حكوومه‌تی عێراق نه‌ماوه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی باره‌گه‌ی حزبه‌كان له به‌غدا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌هۆی مه‌رجدانان بۆ ئه‌مه‌ریكا و هه‌ڕه‌شه‌كانی واشنتنه‌وه، ئیتر هێرشی میلیشیاكان له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ سه‌ر باره‌گه‌ی حزبه‌كانی كوردستان بگۆڕێت، یان ئه‌وانه‌ی به بڕوای ئه‌وان هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان، كاتێك حكوومه‌ت نه‌توانێ باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بپارێزێ و بكه‌رانی بگرێ و ڕووبه‌ڕوویان ببیته‌وه، به دڵنیاییه‌وه ناتوانێ رووبه‌ڕووی ئه‌و گرووپانه ببێته‌وه له‌سه‌ر سووتاندنی باره‌گه‌ی حزبه‌كان.
به‌رپرسێكی كورد له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه، به‌ڵێنه‌كانی به‌غدا به دابینكردنی ئاسایشی باره‌گه‌ی حزبه‌كان و لێپرسینه‌وه و سزادانی بكه‌رانی ئه‌و تاوانه، جێی متمانه‌ی ئێمه نییه، چونكه ئێمه به ڕوونی ئه‌وه ده‌زانین كه میلیشیاكان و سه‌ركرده‌كانیان كاریگه‌ری زۆریان به‌سه‌ر حكوومه‌ت و ڕێكاره‌كانی لێكۆلینه‌وه و سزادانی بكه‌رانی ئه‌و تاوانه هه‌یه و به‌لاڕێیدا ده‌به‌ن.
سه‌ركرده‌كانی حه‌شد ده‌یانه‌وێ ڕێڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه‌كان و بكه‌رانی تاوانه‌كه به‌لاڕێدا ببه‌ن
زیاتر گوتی، حكوومه‌تی به‌غدا هێزی ڕه‌وانه‌ی باره‌گه‌كانی حزبه‌كان كردووه له پایته‌خت، به‌ڵام گومانمان هه‌یه له‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی بێلایانانه و یاساییانه لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه بكرێت، ئه‌گه‌ری زۆره و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، كه ئه‌و گرووپانه هێرش بكه‌نه سه‌ر باره‌گه‌ی یه‌كێك له میلیشیاكان بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه تێكه‌ڵاو بكه‌ن و دووپات له‌وه بكه‌نه‌وه كه میلیشیاكان له پشتی ئه‌و كاره‌وه نین.
ئه‌و به‌رپرسه كه ناوی ئاشكرا نه‌كردووه، ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو: له ئه‌گه‌ری به‌لاڕێدابردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و سزانه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و كاره، كورد چه‌ند بژارده‌یه‌كی هه‌یه و له به‌غدا ده‌یگرێته‌به‌ر، ئه‌مه ئه‌گه‌ر هاتوو حكوومه‌تی مسته‌فا كازمی به ته‌واوی شكست بهێنێت له ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ به سزاگه‌یاندنی بكه‌ران.
له‌باره‌ی بژاره‌كانی كوردستانهوهیش به‌رپرسه‌كه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه یه‌كێك له بژاره‌كان ناردنی هێزی پێشمه‌رگه ده‌بێ بۆ به‌غدا و بۆ پاراستنی باره‌گه‌ی حزبه‌كانی كوردستان، یانیش داخستنیان ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی، كه ئه‌مه‌یش مایه‌ی شه‌رمه‌زاری ده‌بێ بۆ حكوومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، واته داخستنی باره‌گه‌ی حزبه‌كانی تری كوردستانیش، ئه‌مه‌یش به‌هۆی سووتاندنی ئاڵای كوردستانه‌وه ده‌بێت، ئه‌و بژاردانه‌یش به به‌غدا ڕاگه‌یه‌نراوه و دووپاتیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه به‌غدا به‌رپرسه له‌و كاره، ئێسته‌یش چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی كازمی بۆ به‌غدا ده‌كه‌ین، دوای گه‌شتی بۆ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی، بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی بژاره‌كان بكه‌ین و دڵنیا بینه‌وه له‌وه‌ی كه حكوومه‌ت ڕێوشوێنی ورد ده‌گرێته‌به‌ر و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ بكه‌رانی تاوانه‌كه ده‌كات و سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
كازمی سزایان نه‌دا، كورد هه‌ڵوێست دژی به‌غدا وه‌رده‌گرێت
فارس بریفكانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه ڕای گه‌یاندووه، زۆر بژاره له‌به‌رده‌م كوردستان بوونی هه‌یه، چونكه ڕووداوه‌كه بچووك نییه و سووتاندنی ئاڵای هه‌رێمێك كه له ده‌ستووردا ئاماژه‌ی پێدراوه، كارێكی ئاسایی نییه، پێویسته حكوومه‌ت دووباره چاو خشاندنه‌وه به‌و گرووپانه بكاته‌وه و ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه، ئێمه سه‌ره‌تا چاوه‌ڕێی حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین و بزانین چ هه‌نگاوێك ده‌گرێته‌به‌ر، دواتر پێویسته په‌رله‌مانیش له‌سه‌ر ئه‌م كاره هه‌ڵوێستی هه‌بێت، چونكه ئه‌مه دژی ده‌ستوور و یاسا و سیسته‌می سیاسی عێراقه و ناكرێ لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ بكه‌رانی نه‌كرێ، كه گرووپی ئاشكرا و فه‌رمین.
له لایه‌كی تره‌وه ماجد شنگالی په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی گوتی، لێكه‌وته‌كانی سووتاندنی باره‌گه‌ی حزب پێشهاتێكی مه‌ترسیداره، چونكه زیان به بنه‌ماكانی بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، كه فره‌یی و ئازادی و دیموكراسییه، به دڵنیاییه‌وه‌یش حكوومه‌تی عێراق به‌رپرسی یه‌كه‌مه له‌و كاره‌دا و پێویسته هه‌نگاوی خێرا و ڕژد دژی ئه‌و گرووپانه بهاوێژێ و سنوورێكیان بۆ دابنرێت.
شنگالی دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر سنوور بۆ ئه‌و گرووپانه دانه‌نرێت، ئه‌وا فره‌یی و دیموكراسی عێراق ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، چۆن ده‌كرێ له‌سه‌ر ده‌ربڕینی بۆچوون، باره‌گه‌ی حزبێك بسووتێنرێت، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك و گرفتێك بوونی هه‌یه و به ره‌خنه‌گرتنی به‌رپرسێك و كه‌سایه‌تییه‌ك و هاووڵاتییه‌كی كورد دڵته‌نگن، پێویسته په‌نا بۆ دادگه و یاسا ببه‌ن، ناكرێ بیر له هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گه بكرێته‌وه و بسووتێنرێت، ئه‌ی كاری دادگه و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری چییه؟ هه‌رچۆنێك بێ كورد هۆشداری توندی به به‌غدا گه‌یاندووه، چونكه مه‌ترسی هه‌یه حاڵه‌تی له‌مجۆره دووباره ببنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستمان به‌وه‌یه كه سنوورێكی ڕوون بۆ ئه‌و گرووپانه دابنرێ و هه‌ر كێشه‌یه‌كیش هه‌بێ، پێویسته دادگه یه‌كلایی بكاته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا بۆ كاری له‌مجۆره نه‌هاوێژرێت.