دیسان ئیسرائیل پێگه‌كانی ئێرانی له سووریا كردووه‌ته ئامانج. بۆ ئه‌وه‌ش شه‌وی رابردوو مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی پێگه‌ی قه‌نیته‌ره‌ی باشووری سووریا كردووه و تا ئێسته زیانه‌كانی ئه‌و مووشه‌كه نه‌زانراون.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كانی "ناسا" كه ئاژانسێكی سه‌ربه رژێمی سووریایه. شه‌وی سێشه‌م له‌سه‌ر چوارشه‌م ئیسرائیل مووشه‌كێكی ئاراسته‌ی پێگه‌ی قه‌نیته‌ره‌ی سووریا كردووه و میلیشیاكانی ئێرانی له‌و وڵاته كردووه‌ته ئامانج.
به‌پێی پێگه‌كه كه له "ناسا"ی وه‌رگرتووه، ئه‌و مووشه‌كه‌ی ئیسرائیل قوتابخانه‌یه‌كی له گوندی حورییه‌ی كردووه‌ته ئامانج. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ كه له‌و پێگه سه‌ربازییه میلیشیاكانی ئێرانی لێ جێگیر بوون، به‌ڵام تا ئێسته زیانه‌كانی نه‌زانراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له 14ی سێپتێمبه‌ری رابردووه‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌مین هێرشه كه ده‌كرێته سه‌ر پێگه‌كانی ئێران له سووریا. بۆ ئه‌وه‌ش فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل له ناوچه‌یه‌ك له باشووری شاری ئه‌لبوكه‌مال له سنووری نێوان سووریا و عێراق له دێرزوور، له هێرشێكدا 10 كه‌سیان كرده قوربانی كه زۆرینه‌یان سه‌ربه هێزه‌كانی ئێران بوون.