سه‌ره‌ڕای بوونی كێشه‌ی زۆر له عێراق له بواری سیاسی و ته‌ناهی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌یش، یه‌كێكی تر له كێشه‌كان به‌رۆكی حكوومه‌تی گرتووه، كه بووه‌ته جێی سه‌رسڕمان، ئه‌ویش ده‌رچوونی زانیاری نهێنی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ته بۆ ڕای گشتی له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی عێراق، به تایبه‌ت پرسی سزادانی به‌رپرسان و گرتنیان و ڕاگه‌یاندنی باری له ناكاو له ڕیزی سوپا و هێزه‌كانی ته‌ناهی و پلان و به‌رنامه‌كانی سوپا و هێزه‌كانی ته‌ناهی بۆ نه‌هێشتنی گرژییه‌كان، ئه‌مه‌یش وایكردووه كاره‌كانی حكوومه‌ت به ته‌واوی په‌كیان بكه‌وێ و به‌ر له‌وه‌ی حكوومه‌ت هه‌ر هه‌نگاوێك بهاوێژێ، سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كان له‌لای ڕای گشتی و میدیاكان بڵاو ده‌كرێنه‌وه و خه‌ڵكیان بۆ هان ده‌درێ تا دژی ئه‌و هه‌نگاوانه بوه‌ستنه‌وه.
یاساناسان له‌وباره‌وه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه دزه‌پێكردنی نهێنییه‌كانی حكوومه‌ت له‌لایه‌ن به‌رپرسان و كارمه‌ندانی حكوومه‌ته‌وه، به گوێره‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی عێراق تاوانه، بكه‌رانی توندوترین سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یش كه زانیارییه‌كان دزه پێ ده‌كه‌ن، یه‌كێكی تره له كێشه‌كان له‌به‌رده‌م حكوومه‌تی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی ئاسان نییه.
به‌رپرسێكی باڵای حكوومه‌تی
عێراق له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو 12 به‌رپرس و كارمه‌ند له دامه‌زراوه جیا جیاكانی حكوومه‌ت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانیاری نهێنی حكوومه‌تیان دزه‌پێكردووه ئاشكرابوون و گیراون، زۆربه‌ی زانیارییه‌كانیشیان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیاكان بڵاو كردووه‌ته‌وه به جۆرێك كه بیانوویشیان له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كان نووسیوه و بیانووه‌كانیش بریتی بوون له هاندانی خه‌ڵك بۆ دژایه‌تیكردنی حكوومه‌ت.
هه‌موو نهێنییه‌كانی حكوومه‌ت هاتوونه‌ته ناو سۆشیال میدیاوه
ئه‌و به‌رپرسه دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، كه حكوومه‌ت ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی چڕ و گه‌وره كردووه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رپرسن له‌و كاره و زانیارییه‌كان به میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یش به تاوانێكی گه‌وره ناوبردووه و بكه‌رانیشی ده‌گیرێن و به گه‌نده‌ڵی و نه‌پاراستنی نهێنی حكوومه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كرێن و سزای توندیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین نووسراوه‌كانی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت له میدیاكان بڵاو ده‌كرێنه‌وه و دزه‌یان پێ ده‌كرێت، به‌وهۆیه‌وه كازمی و به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌ت فه‌رمانی نهێنیان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به وردی به دوای ئه‌و كه‌سانه‌وه بن كه زانیارییه‌كان دزه پێ ده‌كه‌ن و ده‌سبه‌جێ هێزه‌كانی ته‌ناهی لێ ئاگه‌دار بكه‌نه‌وه و بیانخه‌نه گرتووخانه‌وه.
ئه‌م دیارده‌یه به ته‌واوی لاوازی حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت پێشان ده‌دات، هۆی سه‌ره‌كیشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌رپرس و كارمه‌ندانی حكوومه‌ت زیاتر پشت به پشتیوانی حزبه‌كان ده‌به‌ستن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزب كار ده‌كه‌ن، نه‌ك بۆ سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت، كه ئه‌مه‌یش هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیجییه له په‌یكه‌ربه‌ندی كارگێڕی و سیسته‌می سیاسی عێراقدا.
كاتع ركابی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، هه‌ریه‌ك له وه‌زیری به‌رگری جومعه عناد و وه‌زیری ناوخۆ عوسمان غانمی گشتاندنیان بۆ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان ده‌ركردووه، بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرس و كارمه‌ندانه‌كانی كه نهێنی و زانیارییه‌كان و به‌ڵگه و نووسراوه‌كانی حكوومه‌ت له میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، پێشتریش وه‌كو په‌رله‌مان ئێمه له‌وباره‌وه لێكۆڵینه‌وه‌مان كردووه و پرسیارمان ئاراسته‌ی حكوومه‌ت كردووه، به‌وه‌ی بۆچی و چۆن به به‌رده‌وامی زۆرترین به‌ڵگه و نووسراوی حكوومه‌ت له میدیاكان بڵاو ده‌كرێنه‌وه و دزه‌یان پێ ده‌كرێ، ئه‌مانه كێن و بۆ چ مه‌به‌ستێك ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو 12 به‌رپرس و كارمه‌ند له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گیراون
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ڕۆژنامه‌كه گوتی، دزه‌پێكردنی نهێنی دامه‌زراوه سه‌ربازی و ته‌ناهییه‌كان یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین حاڵه‌ته‌كان و زۆرترینی ئه‌و زانیارییانه‌یشی كه دزه‌یان پێ ده‌كرێ له‌و بواره‌وه‌یه، كه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناكه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقه‌وه و ناكرێ به ساده‌یی و ئاسایی لێی بڕوانین. له‌گه‌ڵ ئه‌ویه‌شدا به‌ربڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و دیارده‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دروست ده‌كات كه حكوومه‌تی عێراق به ڕژدی ده‌ستی به هه‌نگاونان له‌و بواره كردووه.
تارق حرب پسپۆری یاسایی له‌وباره‌وه گوتی، دزه‌پێكردنی نووسراو و به‌ڵگه فه‌رمییه‌كان له دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت به كارێكی ته‌واو نایاسایی هه‌ژمار كرد و دووپاتی كرده‌وه كه یاسای سزادانی عێراق به ڕوونی باسی ئه‌و دیارده‌یه‌ی كردووه، له یاساكه‌یش هاتووه كه دزه‌پێكردنی نووسراو و به‌ڵگه و زانیاری دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت، نهێنی بن یان ئاسایی تاوانه و پێویسته بكه‌ره‌كه‌ی وه‌ك تاوانبار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له 2016 په‌رله‌مانی عێراق یاسای پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌ركردووه، كه له‌و یاسایه‌یشدا به‌هه‌مانشێوه دزه‌پێكردنی به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌كان تاوانن و سزای قورسیان به‌دواوه دێت.