بڕیاره له سبه‌یه‌وه بڕیاری سزادانی ئه‌و كه‌سانه بكه‌وێته واری جێبه‌جێ كردن كه ده‌مامك نابه‌ستن و شۆفێری ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 29ی ئۆكتۆبه‌ر، عه‌میدی مافپه‌روه‌ر فه‌ره‌یدوون عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌سبه‌یه‌وه سزای نه‌به‌ستنی ده‌مامك له‌لایه‌ن ئه‌و شۆفێرانه‌ی خۆیان و سه‌رنشینه‌كانیان پابه‌ندی به‌ستنی ده‌مامك نابن له‌رێگه‌ی ئامێری (پی دی ئای)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی روونیشی كرده‌وه كه بڕی سزاكه 50 هه‌زار دیناره.
هاوكات له هه‌ولێر ئه‌و بڕیاره چه‌ند ڕۆژێكه جێبه‌جێ ده‌كرێ و تا ئێسته چه‌ندان كه‌س سزا دراون. نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر بۆ "وشه" گوتی، هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وامی ده‌بێت و پێویسته هاووڵاتییان پابه‌ندی به‌ستنی ده‌مامك بن.
پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دابوو كه به‌ستنی ده‌مامك به زۆری بێت و خه‌ڵك ناچار بكرێ ده‌مامك ببه‌ستێ ئه‌وه‌یش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی كۆرۆنا له كوردستان.