وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو دنیا چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ی كۆرۆنا ده‌كه‌ن تا له‌و ڤایرۆسه رزگاریان بێت، زانكۆی ئۆكسفۆرد رای ده‌گه‌یه‌نێت به‌رله هاتنی مانگی دیسێمبه‌ر، پێكوته‌ی دژی كۆرۆنا ئاماده ده‌بێت.
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چواری تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی له زۆر وڵات شه‌پۆلی دووه‌م و سێیه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌ڵام ئه‌ندرۆ بۆلارد به‌رپرس له تیمی كاركردن له تاقیكردنه‌وه‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنا كه زانكۆی ئۆكسفۆرد به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ده‌ڵێ، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و پێكوته‌یه به‌رله مانگی دیسێمبه‌ر ئاماده بكرێت.
ده‌رفه‌تێك هه‌یه ئاماده بكرێت نه‌ك 100%
به‌پێی پێگه‌كه، ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌نجامی كۆتا له تاقیكردنه‌وه‌ی پێكوته‌كه، به‌رله‌وه‌ی بگه‌ینه كۆتایی ساڵ، بۆ به‌كارهێنان ئاماده ده‌كرێت.
له‌باره‌ی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئه‌و پێكوته‌یه به‌رله 24ی دیسێمبه‌ر ئاماده ده‌بێت؟ ئه‌و گوتی "ده‌رفه‌تێك هه‌یه ئاماده بكرێت نه‌ك 100%".
قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كراوه كه ئه‌و پێكوته‌یه پێشتر گومانی له‌سه‌ر هه‌بووه و تاقی كراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی كه خۆبه‌خشێكی به‌ڕازیلی له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه گیانی له ده‌ست داوه، به‌ڵام زانكۆی به‌ریتانی "ئه‌سترازینیكا و ئۆكسفۆرد" ئه‌و پێكوته‌یه‌ی تاقی كردووه‌ته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بێ له تاقیكردنه‌وه‌ی وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆبه‌خشه گیانی له ده‌ست دابێت.
تا ئێسته به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌موو دنیادا، زیاتر له 46 ملیۆن كه‌س تووشی بوون، هاوكات زیاتر له ملیۆنێك و 200 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.