میدیاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له هه‌رێمی كوردستان ده‌یانه‌وێ شه‌ڕفرۆشتنی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان ته‌سك بكه‌نه‌وه و بیخه‌نه ئه‌ستۆی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تۆمه‌ت بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دروست ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌و هه‌موو داگیركارییه و تاڵانییه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه كراوه، ئێسته ده‌ستیان بردووه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وتی كوردستان و هاوكات دوێنێش په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له چامانكێی سنووری ئامێدی دا و دواتریش پۆلیسی نه‌وت و گاز. په‌كه‌كه كه هه‌موو ئه‌و تاوانانه دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له میدیاكانیه‌وه وا بڵاو ده‌كاته‌وه كه شه‌ڕی ئه‌وان له‌گه‌ڵ پارتییه، به‌ڵام لای خه‌ڵكی كوردستان روون بووه‌ته‌وه كه په‌كه‌كه شه‌ڕ به ته‌واوی كوردستانیان ده‌فرۆشێت ئه‌وه‌یش له به‌رانبه‌ر شكستهێنانیان.
میدیای په‌كه‌كه كه له سلێمانی كار ده‌كه‌ن، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هێزی جووڵاندووه
میدیای په‌كه‌كه كه له سلێمانی كار ده‌كه‌ن، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هێزی جووڵاندووه، به‌ڵام هه‌ر له میدیای ئه‌وانه‌وه مسته‌فا چاوڕه‌ش فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70 ئه‌و قسانه به درۆ ده‌خاته‌وه.
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ستێركی په‌كه‌كه، مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ره‌تی كردووه كه هیچ هێزێكی پێشمه‌رگه جووڵابێت و ورووژاندنی ئه‌و پرسه‌یشی به خۆشكردنی شه‌ڕی ناوخۆ لێكدایه‌وه.
هه‌رچه‌نده هه‌وڵی زۆر دراوه كه چاوڕه‌ش قسه به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بڵێ، به‌ڵام ئه‌و كه‌ناڵه‌ی "ئیحراج" كرد و دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو هه‌وڵێك بۆ شه‌ڕ ڕابگیرێت و گوتوویه‌تی، "له كوردستان كه‌س باسی جووڵاندنی هێز و هاوكاری له‌وباره‌یه‌وه نه‌كردووه، ئه‌وانه ته‌نیا قسه‌ن و دوورن له راستییه‌وه".