دواى ئه‌وه‌ى بانگهێشتنامه‌ى فه‌رمی بۆ شاندێكی باڵای سه‌ربازی عێراق ده‌نێردرێت، بڕیاره سبه‌ى چه‌ندان به‌رپرسى عێراقى سه‌ردانی ئێران بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى تشرینى دووه‌م، جومعه عیناد وه‌زیری به‌رگری عێراق ڕاى گه‌یاندووه، سبه‌ى شه‌موو 14ى تشرینى دووه‌م، به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌كات به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی.
سه‌ردانه‌كه له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی لیوا ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگری و هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران بووه، جومعه عیناد وه‌زیری به‌رگری عێراق بڕیاره دواى گه‌یشتنى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای سیاسی و سه‌ربازی ئێران كۆ ببێته‌وه.
ئاماژه دراوه، په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنی هاوكاری به‌رگری و سه‌ربازی یه‌كێكه له ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری عێراق بۆ ئێران، هه‌وره‌ها باس له نه‌مانىسوپاى ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكى عێراقیش ده‌كرێت.
پێشتر جومعه عیناد وه‌زیری به‌رگری عێراق سه‌ردانی فڕه‌نساشی كردبوو، له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌تی ته‌ناهى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری فڕه‌نسا گفتوگۆی ئه‌نجامدابوو، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مجاره‌ى بۆ ئێران به‌لاى چاودێران ده‌بێته هۆكارى تووڕه‌كردنى ئه‌مه‌ریكا.