پرۆژه‌ی یاسای تاوانی ئه‌لیكترۆنی كه له ساڵی 2011ه‌وه ڕه‌شنووسه‌كه‌ی ئاماده‌كراوه و بڕیاره ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بكرێ، تا لیژنه پێوه‌نداره‌كان تاوتوێی بكه‌ن و دواتر بخرێته ده‌نگدانه‌وه و ده‌ربچوێنرێت، به‌ڵام چالاكان و به‌رهه‌ڵستكارانی سیسته‌می سیاسیش له عێراق ناڕه‌زایی زۆر توند به‌رانبه‌ر پرۆژه‌كه ده‌رده‌بڕن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌می دیكتاتۆرییه‌ت و هه‌موو جۆره به‌رهه‌ڵستی و ده‌نگێكی ناڕه‌زایی پێ كرپ ده‌كرێت.
ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ به ته‌واوی یاساكه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌م یاسایه‌یه بریتییه له ڕیشه‌كێشكردن و قه‌ڵاچۆكردنی به‌رهه‌ڵستكارانی سیسته‌می سیاسی و ده‌سه‌ڵات له عێراق، به تایبه‌ت كه له سه‌رده‌مێك نووسراوه به‌هاری عه‌ره‌بی و شه‌پۆلی خۆپێشاندانه‌كان ناوچه‌كه‌ی ته‌نیوه و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتیش نووری مالیكی به توندی ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌رانی سوننه بووه‌وه و به تۆمه‌تی تیرۆر زۆربه‌یانی ناچار كرد عێراق جێ بهێڵن و ڕا بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د سوهێل ڕۆژنامه‌نووس كه له خۆپێشاندانه‌كانی 2011 و 2019ی عێراقیش به‌شداری كردووه، بۆ كه‌ناڵی "
ئه‌لحوڕه" دووپاتی كرده‌وه كه ئێسته ڕه‌تكردنه‌وه‌ی میلی و جه‌ماوه‌ری ئه‌و سیسته‌مه سیاسییه هه‌یه كه عێراق به‌ڕێوه ده‌بات، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران به به‌ڵێن و قسه‌كانیان به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانتوانیوه كه جه‌ماوه‌ر ڕازی بكه‌ن ده‌ست له داواكانی هه‌ڵبگرێت، بۆیه دووباره ئه‌و پرۆژه یاسایه‌یان هێناوه‌ته به‌رباس و ده‌یانه‌وێ ده‌ست به ڕه‌شبگیری و قڕكردنی ده‌نگی ئازاد بكه‌ن، چوارچێوه‌یه‌كی یاساییش دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی كه ده‌یانه‌وێ بیهێننه دی.
سوكایه‌تیكردن به عێراق زیندانی هه‌میشه‌یی لێ ده‌كه‌وێته‌وه
مسته‌فا ناسڕ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له ئازادی ڕۆژنامه‌وانی له عێراق ئاماژه‌ی دا، كه ڕه‌شنووسی 2011ی یاسای تاوانی ئه‌لیكترۆنی زۆر خراپ و ترسناكه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عێراقه بۆ سه‌رده‌می دیكتاتۆری، بۆیه نه‌ك هه‌ر پێویسته دووباره بخرێته‌وه به‌رنامه‌ی كار، ده‌بێ هه‌ر له ئه‌رشیڤی ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی كه پێشكه‌شی په‌رله‌مانیش كراون به ته‌واوی بسڕێته‌وه و بوونی نه‌مێنێت.
پرۆژه یاسای تاوانی ئه‌لیكترۆنی 2011 چه‌ندان بڕگه و ماده‌ی زۆر ترسناكی تێدایه، له‌وانه به‌ندكردنی هه‌میشه‌یی بۆ هه‌ر كه‌سێك كه شكۆی وڵات له‌كه‌دار بكات و قسه‌ی نه‌شیاوی له‌باره‌وه بكات، هاوكات به‌ندكردنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناوی خوازراو و ناڕاسته‌قینه‌ی خۆیان به‌كارده‌هێنن، له‌كاتی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و له نێو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
سه‌عد مایع په‌رله‌مانتاری عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا نووسیویه‌تی، لیژنه‌ی ئاسایش و ته‌ناهی په‌رله‌مان دووباره ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی هێناوه‌ته‌وه و ته‌نیا ناوه‌كه‌یان گۆڕیوه بۆ یاسای ڕیشه‌كێشكردنی تاوانی ئه‌لیكترۆنی، ئه‌مه‌یش ترسناكترین یاسا ده‌بێ كه له دوای 2003ه‌وه له عێراق كاری له‌سه‌ر بكرێ و پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌ت بكرێته‌وه.
مسته‌فا ناسر له‌باره‌ی خراپی نه‌بوونی یاسایه‌ك بۆ كۆنتڕۆلكردنی تاوانی ئه‌لیكترۆنی، گوتی: لاری له‌وه‌دا نییه، كه ئه‌وانه‌ی تاوان ده‌كه‌ن لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ و سزا بدرێن، به‌ڵام تاوانی ئه‌لیكترۆنی جۆری هه‌یه و نووسین و ده‌ربڕینی بۆچوون، جیاوازه له‌وه‌ی كه‌سێك بچێت له ئینته‌رنێت، ئه‌كاونت و ماڵپه‌ڕه‌كان هاك بكات، له‌م یاسایه‌دا هه‌ردووكیان تێكه‌ڵ كراون.
ڕه‌خنه‌گرتن له كۆمه‌ڵگه و ئاین تاوانه و 10 ساڵ زیندانی ده‌كرێیت
عه‌لی مه‌ردان چالاكی مه‌ده‌نی له عێراق له‌سه‌ر یاساكه گوتی، به چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌ی زۆر گشتی ته‌نراوه، په‌له‌كردنی زۆریشی پێوه دیاره بۆ ڕه‌وانه‌كردنی په‌رله‌مان و تێپه‌ڕاندنی، بۆ نموونه باس له‌وه ده‌كرێ له یاساكه، كه زیانگه‌یاندن به هه‌ر بنه‌ما و به‌هایه‌كی ئاینی و خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته زۆرترین سزای لێ بكه‌وێته‌وه، ئه‌وه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه ڕه‌خنه له شه‌ڕ و كوشتنی هۆزه‌كانیش بگری، ده‌توانرێ بتخه‌نه گرتووخانه‌وه، له كاتێكدا ناتوانن چه‌ك له هۆزه‌كان وه‌رگرن و كۆتایی به شه‌ڕ و كوشتنی عه‌شایه‌ری بهێنن.
سزای هه‌ر كه‌سێك به گوێره‌ی یاساكه زیان به ناوبانگ و به‌ها و بنه‌ماكانی ئاین و خێزان و كۆمه‌ڵگه بگه‌یه‌نێت، بریتییه له حه‌وت تا 10 ساڵ زیندانی كردن، ئه‌و چالاكه به توندی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، كاتێك ڕه‌خنه له هۆزه‌كان بگری كه كچانی ته‌مه‌ن 12 ساڵ به شوو ده‌ده‌ن، ئه‌وكات تۆ تاوانت كردووه، ده‌بێ بخرێیته گرتووخانه‌وه، ئه‌مه یاسا نییه و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌رده‌می دیكتاتۆرییه‌ت.
له به‌شێكی تری یاساكه به هیچ شێوه‌یه‌ك باس له پاراستنی ناوبانگی چالاكان و كه‌سایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان نه‌كراوه، كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵمه‌تی ناشرینكردن و جنێودان و سووكایه‌تی پێكردنیان به‌رانبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت، له كاتێكدا ئه‌مه‌یش تاوانه، بۆیه هه‌ڵمه‌تی ناوزڕاندنی حزب و حكوومه‌ت كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌ده‌ره له هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك و ته‌نیا بۆ خه‌ڵكی ئاسایی و سه‌ركوتكردنی ده‌نگی ئازادی و ناڕه‌زایی یاساكه داڕێژراوه.