هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئێران به‌شێوه‌ی پلان بۆ داڕێژراو هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی پێڕه‌وانی ئاینی به‌هایی له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ئه‌و وڵاته و دوای پشكنینی ماڵه‌كان، سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانی وه‌ك كۆمپیوته‌ر و مۆبایل و... له‌گه‌ڵ خۆیان برد.
به‌شێك له‌و چه‌كدارانه مۆڵه‌تی پشكنینیان له‌لایه‌ن دادگاوه پێ بووه
.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی تشرینی دووه‌م، ماڵپه‌ڕی
ئه‌وروپای ئازاد بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران له پارێزگاكانی تاران، ئه‌لبورز، ئیسفه‌هان و مازه‌نده‌ران، هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی به‌هاییه‌كان و دوای سووكایه‌تی و لێدانێكی زۆر، سه‌رجه‌م مۆبایل و كۆمپیه‌ته‌ر و كتێبه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه نووسیویه‌تی، تا ئێسته هۆی ئه‌و هێرشه دیار نییه، به‌ڵام به‌شێك له‌و چه‌كدارانه مۆڵه‌تی پشكنینیان له‌لایه‌ن دادگاوه پێ بووه و به‌شێكی زۆریشیان به‌بێ مۆڵه‌تی دادگا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و كه‌مه ئاینییانه‌ی ئێران.
له ئێران هیچ یاسایه‌ك نییه بۆ پاراستنی مافی به‌هاییه‌كان و ته‌نیا مه‌سیحی و ئیسلام و زه‌رده‌شتی و جوو له ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌دا مافیان پارێزراوه، ئه‌وه له كاتێكدایه زیاتر له 300 هه‌زار هاووڵاتی به‌هایی له‌ناو ئێران‌دا ده‌ژین.
به‌هایی ئاینێكی جیاوازه له هه‌موو ئاینه‌كانی تر و هیچ ئاینێكی پێش خۆیان ره‌ت ناكه‌نه‌وه، ئاینه‌كه‌یان یه‌كتاپه‌رستییه و سه‌ده‌ی 19 له مه‌زه‌وی شیعه جیا بووه‌وه و حوسێن عه‌لی نوور ناوسراو به "به‌هائوڵا" دامه‌زرێنه‌ر و پێغه‌مبه‌ری ئه‌و ئاینه‌یه، ئه‌م ئاینه نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن شوێنكه‌وتووی له دنیادا هه‌یه.