له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیادا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووی له دابه‌زین كرد و نرخه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هاتووه‌ته خواره‌وه، زێڕنگرێكی شاری هه‌ولێریش ڕای ده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین نرخی زێڕ زیاتریش دابه‌زێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ی تشرینی دووه‌م، دیار فه‌رهاد باڵه‌كی بریكاری زێڕنگری سه‌رباز به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌یانیی ئه‌مڕۆ نرخی زێڕ به شێوه‌یه‌كی به‌چاو ڕووی له دابه‌زین كردووه.
زیاتر گوتی، "نرخی هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 18 به 268 هه‌زار دیناری عێراقییه، عه‌یاری 21 به 313 هه‌زار دیناری عێراقییه و عه‌یاری 22 به 328 هه‌زار دیناری عێراقییه، هه‌روه‌ها عه‌یاری 24 به 358 هه‌زار دیناری عێراقییه".
ئاشكرای كرد، یه‌ك لیره‌ی ڕه‌شادی عه‌یار 21 به 450 هه‌زار دیناری عێراقییه، شایانی باسه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردووه‌وه نرخی یه‌ك لیره 10 هه‌زار دینار له مسقاڵێك دابه‌زیوه.
ڕوونی كرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا نرخی زێڕ حه‌وت هه‌زار دابه‌زیوه و له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا نزیكه‌ی سێ هه‌زار دابه‌زیوه، هۆكاره‌كانیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له سه‌ركه‌وتن و نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌وڵی زانایان ده‌كه‌ن له دنیادا بۆ ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئاماژه‌ی دا، پێشبینی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ باشبوونی ژیان و ئاسایبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه و نه‌مانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخی زێڕ زیاتریش دابه‌زێت.
پێویسته بگوترێ له ئابی ئه‌مساڵ به‌های هه‌ر ئۆنسێك زێڕ بۆ دوو هه‌زار و 80 دۆلار هه‌ڵكشابوو كه به به‌رزترین نرخ له مێژووی ئه‌و كانزایه هه‌ژمار ده‌كرێت.