ژاپۆن له ئێسته‌وه ئاماده‌كاری كردووه كه ته‌واوی هاووڵاتییان به پێكوته‌ی دژی كۆرۆنا به خۆڕایی بكوترێن، ئه‌مه‌یش له‌و وڵاته بووه‌ته یاسا و له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دووی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ژاپۆن بڕیاری داوه ته‌واوی هاووڵاتییانی به پێكوته‌ی دژی كۆرۆنا به خۆڕایی بكوترێن، بۆ ئه‌وه‌ش به‌پێی دانیشتووانی كه 126 ملیۆن كه‌سه، ئه‌وه‌نده پێكوته ئاماده بكرێت.
به‌پێی ژووری باڵای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاته كه ڕه‌زامه‌ندیی به پڕۆژه‌یاسایه داوه و ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، ئێسته بووه‌ته ئه‌ركی حكوومه‌ت كه پێكوته‌كان ئاماده بكات و ته‌واوی هاووڵاتییانی ژاپۆن به‌بێ پاره و به خۆڕایی بكوترێن.
پێشتر ژاپۆن داوای 60 ملیۆن پێكوته‌ی له كۆمپانیای فایزه‌ر و 20 ملیۆن پێكوته‌یش له كۆمپانیای مۆدێرنا كردووه بۆ هاووڵاتییانی، ئێشته‌یش داوای 120 ملیۆن پێكوته‌ی ئه‌سترازینیكای كردووه.
به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی ژاپۆن، ده‌بێ له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن رای گه‌یاندووه پێكوته‌كان ئاماده بكرێن، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه بكرێت، له‌كاتێكدا ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته له گه‌شه‌كردندایه.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له ژاپۆن راگه‌یه‌نراون، تا ئێسته زیاتر له 150 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، له‌ناویاندا دوو هه‌زار و 170 كه‌یس به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.