گۆرانیبێژی لاو نامۆ ئاشكرای ده‌كات، به‌مزووانه نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سێی كانوونی یه‌كه‌م، نامۆ میلۆدیی گۆرانیبێژ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "بڕیاره به‌مزووانه نوێترین گۆرانیی تایبه‌ت به‌خۆم به ناوی (خۆشت بوێم) بڵاو بكه‌مه‌وه".
زیاتر گوتی، "ڕاسته ماوه‌یه‌كی زۆره بێده‌نگم، به‌ڵام بڕیارم داوه به خۆشه‌ویستی هه‌واداران ده‌ست پێ بكه‌مه‌وه، نوێترین به‌رهه‌میشم به‌ناوی گۆرانیی (خۆشت بوێم)ـه، به‌رهه‌مێكی تا بڵێی جوان و تایبه‌ته، له تێكستی هاوڕێم پاڤین ڕه‌مه‌زانی ئازیزه، ئاوازی ئه‌م به‌رهه‌مه‌یش بۆ خۆم دامناوه وه‌ك هه‌موو ئیشه‌كانی ترم، دابه‌شكردنی موزیك ئارمینی حه‌بیبی كردوویه‌تی".
ڕوونی كرده‌وه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چه‌ندان به‌رهه‌می هونه‌ریی ترم ده‌بێت و بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
نامۆ میلۆدی یه‌ك له گۆرانیبێژه نوێیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، له شاری مه‌هابادی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه، له ساڵی 2000ـه‌وه له ڕێی نووسینی تێكست و میلۆدییه‌وه چووه‌ته ناو بواری هونه‌ری و دواتر به‌فه‌رمی له ساڵی 2006 ده‌ستی به چڕینی گۆرانی كردووه و خاوه‌نی چه‌ند گۆرانی و كلیپه. چه‌ندان ئاوازی گۆرانیشی بۆ گۆرانیبێژان ئاماده كردووه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به (پاشای هه‌سته‌كان) ناوبانگی په‌یدا كردووه.