ماڵپه‌ڕی فۆكس13ی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه كشانه‌وه‌ی سه‌ربازان، ده‌بێته هۆی زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، هاوكات ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكایش بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌ی به‌غدای بۆ هه‌ولێر و به‌شێك له چاودێرانیش ده‌ڵێن، كشانه‌وه‌ی سه‌ربازان و كارمه‌ندانی دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ره‌تایه‌كی ترسناكه و ئه‌مه‌ریكا به‌ر له هه‌موو جه‌نگێك هاووڵاتییان و دیپلۆماتكاران و سه‌ربازانی خۆی له نزیك سنووری دوژمنه‌كانی كشاندووه‌ته‌وه.
فۆكس 13 نووسیویه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق ئێسته به ته‌نیا ئۆپراسیۆنه‌كانی كێوماڵكردنی ناوچه‌كان و رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا سه‌رپێچی و پێشێلكاری زۆر به‌رانبه‌ر به گوندنشینانی ناوچه‌كه ده‌كرێ، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی خه‌ڵكی تووڕه و بێزار كردووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش تا ئێسته ماون و له چالاكیدان، په‌راوێزخستنی خه‌ڵك و بێزاركردنیان، وا ده‌كات جارێكی تر هاووڵاتییان ئومێد و هیوایان به عێراق نه‌مێنێت و ڕووبكه‌نه‌وه ناو ڕیزه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش.
ئه‌و پێشڤه‌چوونانه له كاتێكدایه كه بڕیاره تا ناوه‌ڕاستی مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ساڵی داهاتوو ئه‌مه‌ریكا 500 سه‌ربازی تر له عێراق بكشێنێته‌وه و ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی بگاته دوو هه‌زار و 500 سه‌رباز له عێراق، ئه‌وانه‌یش پشتیوانی سه‌ره‌كی هه‌ڵمه‌ته‌كانی سوپای عێراقن بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر، له پلاندانان و هێرش و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری له ڕێی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه له‌باره‌ی باره‌گه و مۆڵگه نهێنییه‌كانی داعش له بیابان و ناوچه دووره ده‌سته‌كان، ئه‌گه‌ر هاتوو پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆرتر ببێ، ئه‌وا كاریگره‌ی له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كانی دژ به پاشماوه‌كانی داعش ده‌بێ و ئه‌گه‌ری زیندووبوونه‌وه و به‌هێزبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه زۆر به‌هێزتر ده‌بێت.
خه‌ڵكی ناوچه وێرانه‌كان ده‌ترسن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داعش زیندوو ده‌بێته‌وه
له‌لایه‌كی تره‌وه، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌رفه‌تێكی له‌بار و گونجاو به ئێران ده‌دات، تا به ته‌واوی عێراق داگیر بكات و هیچ هیوایه‌ك بۆ نه‌هێشتنی هه‌ژموونی تاران به‌سه‌ر عێراقه‌وه نامێنێت، ئه‌مانه‌یش سه‌رجه‌میان له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكان.
به‌رپرسانی ناوچه وێرانبووه‌كان له قسه‌كانیان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه دۆخه‌كه زۆر ناجێگیره، ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و كار نییه و هه‌ڵمه‌ت و فشاری میلیشیاكانیش له ناوچه‌كانیان خه‌ڵكی بێزار كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌لێنی ته‌ناهی زۆر هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان ده‌زانن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا یان داعش زیندوو ده‌بێته‌وه و ناوچه‌كانیان داگیر ده‌كات، یان میلیشیاكان هاوشێوه‌ی جرف سه‌خر ناوچه‌كان ده‌كه‌ن به سه‌ربازگه و گرتووخانه‌ی گه‌وره و زۆرترین تاوانی كوشتن و بڕینی لێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه ترسی زۆری خۆیان ناشارنه‌وه و به‌رده‌وام دووپاتی لێ ده‌كه‌نه‌وه، كه نابێ ئه‌مه‌ریكیییه‌كان به ته‌واوی له عێراق بكشێنه‌وه.
نه‌جم جبووری پارێزگار و فه‌رمانده‌ی پێشووی ئۆپراسیۆنه‌كان له پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه هێزه‌كانی عێراق بوونیان هه‌یه، به‌ڵام پێویستیان به مه‌شق و ڕاوێژ و زانیاری هه‌واڵگری و پشتیوانی ئاسمانی ئه‌مره‌یكایه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان عێراق جێ بهێڵن، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ناوچه‌كان دروست ده‌بێت.
گومان ده‌كرێ پاشه‌كشه‌ی دیپلۆماسی و سه‌ربازی واشنتن له عێراق، سه‌ره‌تای ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران بێت
به‌شێك له
سه‌رچاوه‌كانیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دیپلۆماتكارانی كه زۆرێك به ترسی واشنتن له هێرشی ئێران و میلیشیاكانی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، له ڕاستیدا له رووكه‌شدا وا ده‌رده‌كه‌وێ، به‌ڵام كاتێك سه‌یری ئه‌زموونی ئه‌مه‌ریكا بكه‌یت، به‌ر له هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر وڵاتێك خاڵه لاوازه‌كانی له چوار ده‌وری ئه‌و وڵاته ناهێڵێت و دیپلۆماتكار و سه‌رباز و هاووڵاتییانیشی له ده‌وروبه‌ر یان ئه‌و ناوچانه‌ی كه وڵاتی نه‌یار هه‌ژموونی تێدا هه‌یه ده‌كێشێته‌وه و دواتر ده‌ست به گورز وه‌شاندن ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه‌یش به دوور ده‌زانرێت، چونكه به ده‌رچوونی تره‌مپ له كۆشكی سپی و هاتنی بایدن كه ده‌یه‌وێ دۆخه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران هێور بكاته‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌مه ڕوو نه‌دات.
ئه‌و زانیارییانه له كاتێكدایه ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه ژماره‌ی دیپلۆماتكارانی ئه‌مه‌ریكا له باڵوێزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له به‌غدا گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاست و ژماره‌یه‌كی زۆری دیپلۆماتكاران بۆ هه‌ولێر گوێزراونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ریكا ترسی هه‌یه له ساڵڕۆژی هێرشكردنه سه‌ر قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران كه له سێی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2020 بوو، میلیشیاكان هه‌وڵی زیانگه‌یاندن به ئه‌مه‌ریكا بده‌ن، بۆیه ده‌یه‌وێ هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وێ و كه‌مترین دیپلۆماتكار له‌و ماوه‌یه له به‌غدا بهێڵێته‌وه و به‌نیازه ژماره‌یه‌كیشیان مۆڵه‌تی سه‌ری ساڵیان پێ بدرێ و بگه‌ڕێنرێنه‌وه ئه‌مه‌ریكا.