كه‌سایه‌تی و سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی قسه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پشتیوانیی داواكاری خۆپێشانده‌ران و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا به گرنگ ده‌زانن و ده‌ڵێن، سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كۆتاهێنانه به‌و ناكۆكییانه‌ی هه‌رێم و به‌غدا.
كه‌مال زراری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، هاووڵاتییان و مووچه‌خۆران سه‌رجه‌مییان چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی كردارین، ده‌ستخۆشیمان بۆ هه‌وڵهكانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و پابه‌ندبوونییه‌كانی حكوومه‌ت هه‌ییه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و كۆتا هێنان به كێشه‌كانی هه‌ردوولا.
ئه‌وه‌شی گوت، پێمان وایه هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت بۆ كۆتاهێنان به كێشه و گرفته‌كان، رێككه‌وتن ده‌كرێت و حكوومه‌تیش هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی خۆی ده‌ربڕیوه.
عومه‌ر ره‌نگێنه‌یی پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له زانكۆی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێنراوه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌رده‌وام گوتوویه‌تی ئه‌وان پشتگیری و پشتیوانی هه‌ر خۆپێشاندانێك ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن هاووڵاتییان و بۆ داواكردنی مافه‌كانیان به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كرێت.
گوتیشی، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت چه‌ندان جار باسی له‌وه كردووه ڕێز له بیروڕای جیاواز ده‌گرن و به‌رده‌وام به‌و شێوه‌یه بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی بۆ چاره‌سه‌ركرنی كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی هاووڵاتییان داوه.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له كابینه‌ی نۆ، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باسی له‌وه كردووه ئاماده‌یه رێككه‌وتنی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات بۆ كۆتاهێنان به‌و كێشه و ناكۆكییانه‌ی نێوانیان و له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندان جار هه‌وڵ دراوه و شاندی حكوومی چوونه‌ته به‌غدا.
نه‌وزاد كامیل سه‌رۆكی ئابووریناسانی كوردستان لقی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌یامه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی هاووڵاتییان له جێی خۆیدا بوو، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌وه‌ی پێشاندا كه هه‌رێم ده‌یه‌وێت به زووترین كات له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتن بكات و كۆتایی به‌و دۆخه خراپه‌ی دارایی بهێنێ.
ئه‌وه‌شی گوت، سه‌رۆكی حكوومه‌ت هاوڕابوو له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران كه ئه‌وان له‌لایه‌ن به‌غداوه مافیان خوراوه و هه‌قی خۆیان پێ نادرێت، به‌غدا مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نادات، كه‌واته هه‌قی هه‌موو مووچه‌خۆر و هاووڵاتییه‌كه داوا له به‌غدا بكات پاره و مووچه‌یان بنێرێت.
به‌ختیار كه‌ریم، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، به دڵنیاییه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی ڕژددایه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و كۆتاییهێنان به‌و دۆخه‌ی ئێسته، سه‌رۆكی حكوومه‌ت خۆی له‌سه‌ر خه‌ته و ده‌یه‌وێت به زووترین كات كۆتایی به كێشه‌كان بهێنێت.
گوتی، مه‌سروور بارزانی له باره‌ی خۆپێشاندانه‌كانه‌وه پشتیوانیی هاووڵاتییانی كرد، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه داوای مافی خۆیان بكه‌ن به‌بێ په‌نابردنه به‌ر ئاژاوه و دروستكردنی پشێوی، هه‌مووان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه خۆپێشاندان مافی هه‌موو تاكێكه و رێگری له هیچ كه‌س ناكرێت كاتێك بیه‌وێت به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نییانه خۆپێشاندان بكات.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی