مامۆستایه‌كی زانكۆی گه‌رمیان، وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری نامه‌ی ماسته‌ری دوو قوتابی زانكۆی ووھانی چینی ده‌ستنیشان كرا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ی كانوونی یه‌كه‌م، دكتۆر حه‌یده‌ر ئیبراهیم محه‌مه‌د به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له درێژه‌ی ھه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گه‌رمیان بۆ زیاتر كرانه‌وه به ڕووی ناوه‌نده ئه‌كادیمییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و زانكۆكانی ده‌ره‌وه، له‌و نێوه‌نده‌دا به‌نده وه‌ك مامۆستایه‌كی زانكۆی گه‌رمیان وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری نامه‌ی ماسته‌ری دوو قوتابی زانكۆی ووھانی چینی ده‌ستنیشان كراوم".
زیاتر گوتی، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ لێگتێگه‌شتنی نێوان زانكۆمان و زانكۆی (Wuhan University of Technology ـ China) له‌سه‌ر داوای (پ.د.شینگ چین Sheng Chen) له كۆلێجی ئه‌ندازیاری ئۆتۆمبێل (School of Automotive Engineering) له زانكۆی ناوبراو، به ڕه‌زامه‌ندی به‌شی فیزیا له كۆلیجی په‌روه‌رده‌ی زانكۆمان له‌گه‌ڵ ( پ.ی.د. فه‌رهاد قادر كه‌ریم) سه‌رۆكی زانكۆ، له یه‌كی ئوكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، من (د. حه‌یده‌ر ئیبراهیم محه‌مه‌د) مامۆستا‌م له به‌شی فیزیای زانكۆكه‌مان، ده‌ستنیشان كرام وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری هاوبه‌ش بۆ هه‌ردوو قوتابی ماسته‌ر(Mr. Wenhui Du & Mr. Weiguang Zhou) له بواری ئه‌ندازیاری ئۆتۆمبێل كه پڕۆژه‌كه‌یان له‌لایه‌ن "Fundamental Research Funds for the Central Universities, China” له چینه‌وه سپۆنسه‌ر ده‌كرێت، هه‌موو پڕۆژه‌كه‌یان له تاقیگه‌كانی زانكۆ چینییه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاشكرای كرد، "جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه به‌شێكه له‌و ئاڵوگۆڕه زانستییه‌ی كه زانكۆمان كاری بۆ ده‌كات له ئێسته و له ئاینده‌یشدا، وه‌ك به‌شێك له‌و ئه‌ركه‌ی كه له‌سه‌ر شانیه‌تی بۆ پته‌كردنی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه و زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی زانكۆمان له بواره جیاوازه‌كاندا."
دكتۆر حه‌یده‌ر ئیبراهیم محه‌مه‌د مامۆستای زانكۆ و سه‌رۆكی به‌شی فیزیایه له كۆلێژی په‌روه‌رده له زانكۆی گه‌رمیان، دانیشتووی خانه‌قینه، له ساڵی 1981 له دایك بووه، له ساڵی 2003 بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆسی له به‌غدا له بواری ئه‌ندازیاری ئه‌تۆمی ته‌واو كردووه، بڕوانامه‌ی ماسته‌ریشی له به‌غدا له ساڵی 2009 له بواری ئه‌ندازیاری میكانیكی به‌ده‌ست هێناوه، بڕوانامه‌ی دكتۆرای له ساڵی 2019 له به‌ڕیتانیا وه‌رگرتووه. 18 توێژینه‌وه‌ی له بواره‌كانی خۆیدا له گۆڤاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دنیا بڵاو بووه‌ته‌وه.