له رووداوێكی گوماناویدا كه له سه‌رجه‌م شاره‌كانی توركیا ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه، له گه‌ڕه‌كی مالتبیی شاری ئیستانبوڵ، مامۆستایه‌كی زانكۆ كه ژنه، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دێته كوشتن.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30ی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ كه كوژراوه، ناوی "ئیلین سۆزه‌ر"ـه و به‌پێی میدیاكانی ئه‌و وڵاته، ئیلین له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا هاتووه‌ته كوشتن، گومان له كه‌سێك ده‌كرێ كه ئه‌و كاره‌ی كردبێت، ئه‌و كه‌سه هاوڕێ پێشتری بووه.
به‌پێی پێگه‌كه، ئیلین یاریده‌ده‌ری عه‌میدی زانكۆی په‌روه‌رده بووه له زانكۆی ئایدن له ئیستانبوڵ، هاوكات له بواری په‌روه‌رده و دروست له بواری منداڵاندا رۆڵی دیاری هه‌بووه و پسپۆڕی ئه‌و بواره بووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه زانكۆی ئایدن بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رای گه‌یاندووه كه ماوه‌یه‌كه رووداوی هاوشێوه له توركیا روو ده‌ده‌ن، زۆریان قوربانییه‌كه ژنن كه دواكه‌س ئیلین بوو.