رووداوه‌كانی رفاندن و ته‌قه‌كردن و كوشتن به هۆی تاقمی خۆفرۆشانه‌وه، سنووری سلێمانی و گه‌رمیان و راپه‌ڕینی كردووه به ناوچه‌یه‌كی نائارامی كوردستان.
هێمن محه‌مه‌د شاره‌زای ته‌ناهی، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، فره‌هێزی یا هێزی توندڕه‌و له ناو هێزی تردا، ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچه‌یه نائارام بێ كه هێزی چه‌كداری فره‌جه‌مسه‌ر و باڵی تێدا بێت.
ئه‌وانه‌ی به زمانی شه‌ڕ قسه ده‌كه‌ن، هۆكاری تێكدانی كوردستان و سنووری سلێمانین
روونیشی كرده‌وه كه به هۆی باڵباڵێنه‌وه له ناو یه‌كێتی و حیساب نه‌كردن بۆ یه‌كتر، هۆكاری تێچوونی ئارامی سنووره‌كه‌یه، چونكه زۆر له به‌رپرسانی ئه‌و حزبه خاوه‌نی هێزی تایبه‌ت به‌خۆیانن و ئه‌وه‌یش له هه‌ر كاتێكدابێ ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی هه‌یه.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه ئه‌وانه به زمانی شه‌ڕ قسه ده‌كه‌ن، هۆكاری تێكدانی كوردستان و سنووری سلێمانین و هیچ له‌باره‌ی گفتوگۆ نازانن.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، بۆ "وشه" دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 59 حاڵه‌تی كوشتن له سنووری سلێمانی تۆمار كراوه و هه‌زار و 220 شه‌ڕه چه‌كداری تۆمار كراوه، جگه له‌وه زیاتر له حه‌وت هه‌زار تاوان ڕووی داوه.
لای خۆیه‌وه كۆچه‌ر گه‌رمیانی چالاكی مه‌ده‌نی له گه‌رمیان، بۆ "وشه"ئاشكرای كرد، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان، خراپی دۆخی ته‌ناهی ناوچه‌كانی گه‌رمیان و سلێمانی وای كردووه له هاوولاَتییان ماڵه‌كانیان بۆ هه‌لێر بگوازنه‌وه.
هێرش محه‌مه‌د كه‌سوكاری یه‌كێك له قوربانییه‌كانی گه‌رمیان، بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، له خۆپێشاندانی سالاَنی رابردوو، یه‌كێتی كه‌متر به‌چه‌ك وه‌لاَمی خۆپێشانده‌رانی ده‌دایه‌وه، به‌لاَم به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی نیو سه‌رۆك / مه‌به‌ستی لاهووره/ ئارامی تێكچوو و ته‌نیا له كفری دوو كه‌س به فیشه‌كی ئه‌وان له دوایین خۆپێشاندان كوژران.
گه‌رمیان / سه‌بری هرێنی