سه‌رچاوه‌كانی "عه‌ره‌بیه" و "حه‌ده‌س" رایان گه‌یاندووه، به‌یانیی زووی ئه‌مڕۆ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، چوونه‌ته ناو هۆڵه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و كۆنترۆڵیان كردووه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به لێشاو روویان له هۆڵه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كردووه، ئه‌و خۆپێشاندانه‌ی حه‌شد، دوای ئه‌وه دێ كه ئه‌مڕۆ یه‌ك ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر كوژرانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس یاریده‌ده‌ری حه‌شدی شه‌عبی كه له سێی كانوونی دووه‌می 2020 له رێی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به بۆردمانێكی ئه‌مه‌ریكا كوژران.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌رچاوه‌كانی ته‌ناهیی عێراق رایان گه‌یاندووه، له دوێنێ شه‌مووه‌وه ده‌زگاكانی هه‌واڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و هێزێكی زۆری ته‌ناهیی له شه‌قامه‌كانی به‌غدا بڵاوه‌یان پێ كراوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بڵاوه پێكردنی ئه‌و هێزه ته‌ناهییه له به‌غدا، بۆ پارێزگاری باڵوێزخانه و كونسوڵگه‌كانی وڵاتانه له ناوچه‌ی سه‌وزی پایه‌ته‌خت.