بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی مینبه‌ری حوسێنییه‌ی زه‌هرا له ناوچه‌ی كازمییه‌ی به‌غدا، كه به زێڕ و به‌ردی گرانبه‌ها ڕازێنراوه‌ته‌وه، ناڕه‌زایه‌تی زۆری عێراقییه‌كانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و موقته‌دا سه‌دریش داوای كرد، كه مینبه‌ره‌كه بفرۆشرێ و پاره‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌ش بكرێت، له به‌رانبه‌ردا به‌شێك له چالاكان ڕه‌خنه له سه‌دریش ده‌گرن و ده‌ڵێن، مینبه‌ره‌كه بایی 40 ملیۆن دۆلاره و نرخی ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌در ده‌گاته 80 ملیۆن دۆلار.
حوسێنییه‌ی
زه‌هرا به‌م دوایییه ته‌واو كراوه و له ناوچه‌ی كازمییه و له گرنگترین شوێنی به‌غدا له‌سه‌ر ڕووبه‌رێكی فره‌وان دروست كراوه، وێنه‌ی مینبه‌ره‌كه‌ی هه‌رای ناوه‌ته‌وه و هاووڵاتییان و چالاكانی عێراق له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و ئاماژه‌یان داوه، كه وڵات له قورسترین دۆخدایه و مه‌ترسیدارترین ته‌نگژه‌ی ئابووری ڕووی تێ كردووه، كه‌چی مه‌لاكانی شیعه به ملیۆنان دۆلاریان له دروستكردنی میبنه‌ری ئه‌و حوسێنییه له زێڕ و به‌ردی گرانبه‌ها خه‌رج كردووه، كه ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی واقیعی عێراق و ڕه‌چاونه‌كردنی دۆخی خه‌ڵكی هه‌ژار و بێكاری عێراقه، كه ڕۆژ دوای ڕۆژ بێكاری و هه‌ژاری ڕوو له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر ده‌كات.
له به‌رانبه‌ر ناڕه‌زایی هاووڵاتییان و گه‌یشتنی هه‌واڵ و باسوخواسی مینبه‌ره‌كه به‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی عێراق، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری سه‌درییه‌كان له تویتێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته مینبه‌ره‌كه هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه و زێڕ و به‌رده به نرخه‌كانی به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌ش بكرێت، هاوكات سه‌در حوسێنییه‌كه‌ی به كۆشكی زه‌هرا ناوبردووه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ناكرێ ناوی بنرێ حوسێنییه كه ماڵی هه‌ژارانه.
بایی 40 ملیۆن زێڕ و به‌ردی به نرخی تێدا به‌كارهاتووه
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌در نووسیویه‌تی، ئه‌مه تاوانێكی گه‌وره‌یه به‌رانبه‌ر به شیعه و مه‌زه‌وه‌كه‌مان، پێویسته له‌سه‌ر خاوه‌نی حوسێنییه‌كه زێڕی مینبه‌ره‌كه و كه‌لوپه‌له به نرخه‌كانی ده‌سبه‌جێ و ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، هاوكات پێویسته گوتاربێژی حوسێنییه‌كه بۆ ماوه‌ی ساڵێك له وتاردان دوور بخرێته‌وه و سزا بدرێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو حوسێنییه‌كه كرایه‌وه و مه‌لای مه‌زه‌وی شیعه عه‌لی ته‌لقانی وتاربێژیه‌تی و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌یش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕووبه‌ری حوسێنییه‌كه ده‌گاته شه‌ش هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه و تا ئێسته‌یش ده‌سته‌ی وه‌قفی شیعه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هیچ هه‌ڵوێستێكی نییه، كه سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی سه‌رجه‌م حوسێنییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی مه‌زه‌وی شیعه له عێراق ده‌كات.
سالح محه‌مه‌د ئه‌لعێراقی گوته‌بێژ به‌ناوی سه‌در له‌سه‌ر هه‌مان پرس ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در فه‌رمانی كرد، حوسێنییه‌ی زه‌هرا داخرا و تا مانگی ڕه‌مه‌زان به داخراوی ده‌مێنێته‌وه، له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌كردنی فه‌رمانه‌كه له‌لایه‌ن وتاربێژی حوسێنییه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی، ئه‌وا بڕیاری توندترمان له دژیان ده‌بێ و خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن.
هاتنه ده‌نگی موقته‌دا سه‌در له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌یش، بووه‌ته جێی پرسیار له‌لایه‌ن چالاكانی عێراقی و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی سه‌در به واقیعی خواستی له‌سه‌ر ئه‌وه بێ كه زێڕ و گه‌وهه‌ری مینبه‌ره‌كه به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌ش بكرێ و ئه‌و قسانه‌ی ته‌نیا بۆ خۆ شیرینكردن له نێو دڵی جه‌ماوه‌ر كردووه، به تایبه‌ت كه ئێسته عێراق له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نزیكتر ده‌بێته‌وه و كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن له ئێسته‌وه ده‌ستی پێكردووه، تا هاووڵاتییانی عێراق وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن و خۆیان به پارێزه‌ر و داكۆكیكاری هه‌ژاران پێناسه بكه‌ن.
به‌شێكی تریش له چالاكان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌دریش هاتوونه‌ته ده‌نگ و نووسیویانه به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان نرخی مینبه‌ره زێڕینه‌كه‌ی حوسێنیه‌ی زه‌هرا ده‌گاته 40 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌ڵام ته‌نیا نرخی له‌شكره ئۆتۆمبێله پێشكه‌وتووه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در كه خۆی و پاسه‌وانه‌كانی له كاتی چوون بۆ شوێنێك به‌كاری ده‌هێنن، به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان ده‌گاته 80 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و زۆرترین تایبه‌تمه‌ندییان تێدایه و به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌رپرسان دروستكراوه و گوله‌نه‌بڕن و چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی تریان هه‌یه كه له ئۆتۆمبێله‌كانی هاوشێوه‌یش بوونیان نییه.
سه‌در فه‌رمانی داخستنی حوسێنییه‌كه و دابه‌شكردنی زێڕ و گه‌وهه‌ری مینبه‌ره‌كه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار ده‌ركرد
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێك له‌و بڕوایه‌دان كه فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌در واته ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی مینبه‌ره‌كه و بردنی بۆ خۆی و هه‌وادارانی، به‌ڵام عه‌لی لامی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیروون كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه پشتیوانی ده‌كرێ، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و ئاماژه‌ی دا، كه موقته‌دا سه‌در داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مینبه‌ره‌كه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵكو فه‌رمانكه‌ی بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هه‌ژاران، ئه‌وانه‌ی كه به شیاوی پێویستیان به كۆمه‌ك و هاوكاریییه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه تا ئێسته ناسنامه و زانیاری له‌باره‌ی خاوه‌نی حوسێنییه‌كه ئاشكرا نه‌بووه و كه‌س نایزانێت، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له حوسێنییه‌ی زه‌هرایش ده‌ستكه‌وتووه، كه كه‌سێكی سه‌رمایه‌دار سامانێكی زۆری به‌خشیوه تا ئه‌و حوسێنییه به ناوازه‌ترین شێوه دروست بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه تا ئێسته به فه‌رمی یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، كه تا چه‌ند ڕاسته و ئه‌و سه‌رمایه‌داره‌یش كێیه.