چارەسەری سەرئێشەی دوای نانخواردن

:: PM:06:24:11/01/2021 ‌

هۆكارەكانی سەرئێشە زۆرن و زۆرجار وەك نیشانە لەگەڵ چەند نەخۆشییەك دێت، كەسانێك دوای نانخواردن تووشی سەرئێشەیەكی توند دەبنەوە و رەنگە بۆ چەند سەعاتێك بەردەوام بێت، بەڵام هۆكار و چارەسەری چییە؟
ئاكاری خراپی خواردن و نەخۆشی هۆكارن
بەپێی ماڵپەڕی "ویب توب"، چەند هۆكارێك بۆ دروستبوونی سەرئێشە لەدوای نانخواردن هەن، لەوانە دابەزینی ئاستی شەكرەی خوێن، كە زۆرجار نیوەسەرئێشە دروست دەكات، دوو هۆكار بۆ دابەزینی ئاستی شەكرەی خوێن هەیە، ئاكاری خراپی نانخواردن و نەخۆشییە.

لەبارەی ئاكاری خراپی نانخواردنەوە، هۆكارەكەی بۆ خواردنی خۆراكی دەوڵەمەند بە شەكر و خواردنی چەند ژەمێك لە رۆژێك و خواردن لە كاتی درەنگی شەو یان بەشێوەیەكی ناڕێك، هەرچی هۆكاری نەخۆشییە، دابەزینی رێژەی شەكر بەهۆی نەخۆشی شەكرە یان بوونی گرێ لە كۆئەندامی هەرس یان ناڕێكی دەردانی هۆڕمۆنەكانە لە لەشدا. 

رەنگە بەهۆكاری تر سەرئێشە دوای نانخواردن رووبدات، وەك خواردن و خواردنەوەی سارد یان هەستیاری بەرانبەر جۆری دیاریكراوی خۆراك، بۆ چارەسەریش پزیشكان رێنوێنی دەدەن بە گۆڕینی جۆری خراپی خۆراك و ئەگەر هەستت كرد هۆكاری نەخۆشیت هەیە، پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل

ئه‌م بابه‌ته 504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌