ماڵپه‌ڕی "
زه تره‌مپێت"ی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌باره‌ی داهاتوو و ئابووری عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق زیاتر له نیوه‌ی كورتهێنانه و 11 ملیار دۆلاریشی تایبه‌ت به دانه‌وه‌ی قه‌رز، ئه‌مه‌یش به سه‌یر ناو ده‌بات كه وڵاتێك زیاتر له نیوه‌ی بودجه‌كه‌ی كورتهێنان بێ و به سه‌ره‌تای هه‌ره‌سێكی قورس و كه‌مه‌رشكێنی به‌غدا پێناسه‌ی ده‌كات.
ڕێژه‌ی 54%ی بودجه بریتییه له كورتهێنان
ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تی، له كۆتاییه‌كانی مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری ڕابردوو عێراق به‌های دیناری عێراقی به‌رانبه‌ر به دۆلار كه‌م كرده‌وه، پێشتر دۆلارێك به هه‌زار و 182 دینار بوو، به‌ڵام نرخه‌كه به‌رزبووه‌وه بۆ هه‌زار و 460 دینار، به‌رپرسێكی حكوومه‌تی عێراق نایشارێته‌وه، گرفته‌كان هێنده قووڵن به‌م بڕیاره چاره‌سه‌ر نابن و بگره ئه‌مه دۆخه‌كه خراپتر ده‌كات بۆ خه‌ڵك و ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تی، 2020 ساڵێكی كاره‌ساتباربوو بۆ ئابووری عێراق، ڕێژه‌ی پاشه‌كشه‌ی ئابووری عێراق بۆ 11% به‌رز بووه‌ته‌وه، له‌هه‌مان ساڵ یه‌ده‌گی عێراق 53 ملیار دۆلار بوو، هاوكات له‌و ساڵه‌یش زیاتر له 30 ملیار دۆلار بۆ نیوه‌ی دووه‌می ساڵ به مه‌به‌ستی دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی خه‌رج كراوه، ئێسته قه‌رزی عێراق نزیك ده‌بێته‌وه له 150 ملیار دۆلار و هیچ ئاسۆیه‌كی ڕوونیش دیار نییه.
حكوومه‌ت خه‌ریكی گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان بۆ تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2021، به‌ڵام پرۆژه‌كه زیاتر جێی سه‌رسڕمانه، چونكه كۆی گشتی بودجه‌كه 107.5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌كه كه چی زیاتر له 58 ملیار دۆلار بڕی كورتهێنانه، واته تۆ بته‌وێ به 100 هه‌زار ده‌سته‌یه‌ك جل بكڕیت، به‌ڵام ته‌نیا 48 هه‌زارت هه‌بێت، بێكاریش بی و قه‌رزكردنیش قورس و زۆر ئاسان نه‌بێت، به‌مشێوه‌یه بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق 54%ی كورتهێنانه واته نه‌ك نیوه كۆ یه‌ك، بگره نیوه‌ی بودجه كۆ چوار كورتهێنانه و داهاتی پێویست له‌به‌رده‌ست نییه بۆ ته‌رخانكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه بۆ سێكته‌ره جیا جیاكان خه‌ملێنراوه، جیا له‌وه‌یش 11%ی بودجه بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی پێشوو.
بۆ دابه‌شكردنی مووچه و خه‌رجی به‌كارخستن له ساڵێك پێویستی به 84 ملیار دۆلاره و داهاتی ئه‌مساڵی ده‌گاته 49.5 ملیار دۆلار
ئه‌مه كۆتایی گرفته‌كانی بودجه‌ی 2021ی عێراق نییه، بگره تارانیش داوای پێنج ملیار دۆلار ده‌كاته‌وه، كه له بڕی هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی و كاره‌با بۆ عێراق، به‌غدا قه‌رزاریه‌تی، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌یش بكه‌وێته ئه‌ستۆی بودجه‌ی 2021ه‌وه ئه‌وه دۆخه‌كه زۆر له ئێسته قورس‌تر ده‌بێت.
ژماره‌كانی بودجه هیچیان واقیعی نین و وا ده‌كه‌ن ساڵی نوێ دۆخی عێراق خراپتر بێ له ساڵی ڕابردوو، چونكه مانگانه به‌غدا پێویستی به پێنج ملیار دۆلاره بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه، زیاتر له دوو ملیار دۆلاری تری مانگانه‌یشی ده‌وێ، بۆ خه‌رجی كه‌رتی گشتی، واته مانگانه حه‌وت ملیار دۆلار، ئه‌گه‌ر حه‌وت ملیار جارانی هه‌ر 12 مانگه‌كه‌ی ساڵ بكه‌ین، ئه‌وا له ساڵێك پێویستی به 84 ملیار دۆلاره ته‌نیا بۆ ته‌رخانكردنی مووچه و بودجه‌ی به‌كاربردن، ئه‌مه له كاتێكدایه كۆی بودجه 107.5 ملیار دۆلاره، ئه‌گه‌ر 58 ملیار دۆلاری لێ ده‌ربكه‌ین، كه قه‌باره‌ی كورتهێنانه ئه‌وا ته‌نیا 49.5 ملیار دۆلار ده‌مێنێته‌وه، له كاتێكدا ته‌نیا بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن و مووچه پێویستی به 84 ملیار دۆلاره، كه‌چی به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی 49.5 ملیار دۆلاری دێته ده‌ست، چونكه داهاتی مانگانه‌ی فرۆشتنی نه‌وت 3.5 ملیار دۆلاره و بۆ ته‌واوی ساڵه‌كه ده‌كاته 42 ملیار دۆلار، به داهاته‌كانی تره‌وه‌یش گه‌یشتووه‌ته 49.5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی. ئه‌مه جیا له خه‌رجی وه‌به‌رهێنان و سه‌روه‌ری و ده‌رماڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و خه‌رجییه‌كانی تر. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش 11%ی بودجه‌كه ده‌بێ بدرێته‌وه قه‌رز. كاتێك له‌و ژمارانه ورد ده‌بیته‌وه، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه هه‌ره‌سێكی ترساكنتر به‌رۆكی عێراقی گرتووه و ئه‌مساڵ له پار كاره‌ساتبارتر ده‌بێت.
به پشتبه‌ستن به مێژوو و ڕووداوه‌كانی ڕابردوو، هه‌ركات وڵاتێك تووشی هه‌ره‌س و كاره‌ساتی ئابووری ببێت، ئه‌گه‌ری زۆره كه وڵاتانی تر په‌لاماری بده‌ن و داگیری بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه هێنده ئاسان نییه، كه‌چی كاتێك سه‌یری جمجۆڵه‌كانی ئێران له عێراق ده‌كه‌یت، به ته‌واوی ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه كه تاران ده‌یه‌وێ زۆرترین گاز و كاره‌با به عێراق بدات و قه‌رزه‌كانی زۆرتر و زیاتر بن، دواجاریش بڕینی گاز و كاره‌با ده‌كاته فشار له‌سه‌ر به‌غدا و به داواكردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیش حكوومه‌ته‌كانی عێراق ده‌خاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه، بۆیه داگیركردنێكی واقیعی و حكوومه‌تێكی ڕووكه‌شی عێراقی بوونی ده‌بێت، ئێسته‌یش هه‌مان شت له به‌غدا ده‌بینرێت، به‌ڵام ئایا دوای داگیركردنی عێراق به دیوه شاراوه‌كه‌ی ئێران چی له وڵاته‌كه ده‌كات، به دڵنیاییه‌وه سیسته‌می ئیسلامی خۆی له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كات، كه له ئێسته‌وه‌یش له به‌غدا و شاره‌كانی باشوور هه‌مان بنه‌ماكانی سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی خومه‌ینی له ئێران ده‌ركه‌وتوون و كاتێك 40 ساڵ بگه‌ڕێیته‌وه دواوه و مێژووی سه‌رده‌می پێش و دوای شۆڕشی خومه‌ینی له ئێران بخوێنیته‌وه، گومانت له‌وه نامێنێت، كه باسی ئێسته‌ی عێراق ده‌كات.