عێراق به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى داوای لابردنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى له فه‌یسبووك و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات.
كۆماری عێراق به فه‌رمی داوای له كۆمپانیای فه‌یسبووك كردووه، قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی تایبه‌ت به حه‌شدی شه‌عبی له عێراق هه‌ڵبگرێت و ئه‌و كاره‌ی به ڕووشاندنی سه‌روه‌ری عێراق باسكردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى كانوونى دووه‌م، كۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی سه‌ر به ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی كۆماری عێراق، له نووسراوێكی فه‌رمیدا كه ئاراسته‌ی كۆمپانیای فه‌یسبووكی كردووه ڕاى گه‌یاندووه، "پێوسته و داواكرین كه كۆمپانیاى فه‌یسبووك و كۆمپانیاكانى تر‌ى تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر ئه‌كاونت و په‌یجه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق لابه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نگران و ئه‌ندامانی حه‌شدى شه‌عبى بتوانن باسی قوربانیدانی خۆیان بۆ عێراقییه‌كان بكه‌ن".
زیاتر هاتووه، ئه‌وه‌ى كراوه و به‌رده‌وامى هه‌یه له‌بابه‌تى قه‌ده‌غه‌كردنی حه‌شدى شه‌عبى له فه‌یسبووك و تویته‌ر پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێزگرتنی ئازادی ڕاده‌ربڕینه و سه‌روه‌ری دامه‌زراوه یاساییه‌كانی عێراق ده‌ڕووشێنێت.
ئەو سزایانە لە چوارچێوەی بەردەوامی سیاسەتەكانی ئەمەریكایە بە سەپاندنی ئەوەپەڕی گوشار بۆ سەر حه‌شدى شه‌عبى له عێراق بۆ گۆڕینی ڕەفتارەكانی و گەیشتن بە رێككەوتنێكی نوێی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.