واشنتۆن له‌ڕێى باڵیۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له سووریا پشتیوانی خۆی بۆ دانوستانی كوردی – كوردی له ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى كانوونى دووه‌م، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دیمه‌شقى پایته‌ختى سووریا له تویتێكدا له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نوسیوویه‌تى، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پشتگیری دانوستانی كوردی – كوردی ده‌كات و چاودێری پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌و دانوستانانه‌یش ده‌كات".
زیاتر هاتووه، "ئه‌مانه‌یش به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ئه‌و دانوستانانه پاڵپشت و ته‌واوكارێكن بۆ پڕۆسه‌یه‌كی فراوانتری سیاسی و ئاینده‌یه‌كی ڕوونتریش بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی سووریا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".
ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه دانوستان له نێوان ئه‌نجوومه‌نی كوردی و حزبه‌كانی ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌و ئامانجه‌ی لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوانیان ڕووبدات و هه‌ڵوێستی كورد له سووریا یه‌كبخرێت.