بەم هەشت پێكهاتەیە بەیەكجاری خۆت لە بۆنی ژێر باڵ ڕزگار بكە

:: PM:01:47:23/02/2017 ‌

هیچ كەسێك لە ئێمە نایەوێ‌ بۆنی ناخۆش لە جەستەیدا هەبێت بۆ كەمكردنەوەی ئەم بۆنە ناخۆشەی ژێر باڵ چەندان ماددەی كیمیایی بەكاردەهێنرێت. بەڵام هەریەك لەو ماددی كیمیاییانەی كە بەكاری دەهێنین زیانی زۆری  هەیە و شتێكی كاتییە بۆ چەند دەقەیەك ئەمێنێتەوە . ئەگەر بتەوێ‌ بە یەكجاری ڕزگارت ببێت لە بۆنی ناخۆشی ژێر باڵ ئەوە باشترین ڕێگە ئەوەیە دوور بكەونەوە لە بەكارهێنانی ماددەی كیمیایی و زیاتر ئەو پێكهاتانە بەكاربهێنن كە سروشتیین . لێرەدا گرنگترین ئەو  پێكهاتانەتان پێ ئاشنا دەكەین كە بۆ ڕزگاربوونی هەمیشەیی لە بۆنی ژێر باڵ بەكار دەهێنرێن.
یەكەم: سركەی سێو، یۆ ڕزگاربوون لە بۆنی ناخۆشی ژێر باڵ سركەی سێو بە باشترین پێكهاتەی سروشتی دادەنرێت ئەویش بە تێكەڵكردنی سركەی سێو لەگەڵ ئاو و چەند دڵۆپێك لە لیمۆ، پاشان ئەو پێكهاتەیە بەیانیان لە ژێر باڵەكانتان بدەن لێی بگەڕێن تا وشك دەبێتەوە، ئەم گیراوەیە دەبێتە هۆی ڕێكخستنی هاوسەنگی پێست و لەناوبردنی ئەو بەكتریایانەی كە لە ژێر باڵەكانتان بڵاوبوونەتەوە.

دووەم: سۆدە،  سۆدە بۆ پاكردنەوەی زۆر پێداویستی رۆژانە و سپیكردنەوەی ددان بەكاردەهێنرێ، لەگەڵ ئەم سوودانەدا بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی ناخۆشی ژێر باڵ بەكاردەهێنرێ. سۆدە ماددەیەكی سروشتی بێ‌ زیانە بڕێكی كەم لە سۆدە لەگەڵ نیشاستە تێكەڵ بكەن تا  گیراوەیەكی هاوسەنگی لێ دروست دەبێ، ئنجا بیدەن لە ژێر باڵەكانتان وازی لێ بهێنن، ئەم كارە هەموو ڕۆژێك دووبارە بكەنەوە بە یەكجاری لە بۆنی ناخۆش ڕزگارتان دەبێ.

سێیەم: بەكارهێنانی سابوونی سروشتی، بۆ پاككردنەوەی ژێر باڵ پێویستە ئەو سابوونانە بەكاربهێنرێت كە هیچ مەوادێكی كیمیایی لە پێكهاتەكەیدا بەكارنەهێنراوە، چونكە بەكارهێنانی سابوونی كیمیایی دەبێتە هۆی دروست بوونی بەكتریای زیانبەخش و كەڕوو لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیدا، ئەگەر دڵنیا نەبوونەوە لە سابوونی سروشتی شیری بزن ڕێگە لە دروستبوونی كەڕوو و بەكتریا دەگرێت و دەتوانرێت وەكو سابوون بەكاربهێنرێت.

چوارەم: كهوول،  كهوول وەكو دژە ڤایرۆسێك بەكاردەهێنرێت و لەناوبەرێكی سروشتییە، چارەسەرێكی باشە بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی ژێر باڵ. كهوولی بێ بۆن باشترین جۆری كهوولە و پێویستە ڕۆژانە بدرێت لە ژێر باڵ و وازی لێ بهێنن تا وشك دەبێتەوە، ئەم كردارە دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەكتریا و بۆن.

پێنجەم: ڕۆنی چا،  ڕۆنی داری چا ڕۆنێكی گرنگ و دەگمەنە كە بۆ نەرمكردنەوەی پێست بەكاردەهێنرێت زۆر كێشەی پێست چارەسەر دەكات. ئەم ڕۆنە لە دێر زەمانەوە وەكو دژە كەڕوو و  بەكتریا سوودی لێوەرگیراوە. بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەم ڕۆنەوە لە بۆنی ناخۆش ڕزگارتان ببێت،  دەتوانن لەگەڵ چەند دڵۆپێك ئاوی گوڵی سروشتی تێكەڵی بكەن لەژێر باڵەكانتانی بدەن.
شەشەم:  پیرۆكسیدی هایدرۆجین، كەرەستەیەكی خاوە لە كۆمەڵەی هایدرۆجین، بە چارەسەرێكی باش بۆ بنبڕكردنی بۆنی ژێر باڵ دادەنرێ، دەتوانن لە دەرمانخانەكان بیكڕن و  لەگەڵ ئاو یان ئاوی گوڵی سروشتی تێكەڵی بكەن و پاشان لە ژێر باڵەكانتانی بدەن.

حەوتەم: ،  یەكێكە لە ترشە سروشتییەكان كە لە بواری جوانكاریدا سودێكی زۆر بە پێست و قژ دەگەیەنێت،  یارمەتی نەمانی بۆنی بن باڵ دەدات، لیمۆ ئاستی پی ئێچی لەش ڕادەگرێ و دەتوانێت زۆر كێشەی تەندروستی چارەسەر بكات. بەكارهێنانی لیمۆ بۆ ماوەی 15 خولەك لە بن باڵ پاشان وازی لێ بهێنن تا وشك دەبێتەوە، ئەم كردارە هەموو ڕۆژێك دووبارە بكەرەوە بە یەكجاری لە بۆنی ناخۆش ڕزگارتان دەكات.

هەشتەم: بۆدرە، بۆدرەی سروشتی گەشەكردنی بەكتریا دەوەستێنێت، دوای ئەوەی كە ژێر باڵەكان بە جوانی دەشۆردرێت و وشك دەكرێتەوە هەندێ‌ بۆدرەی لێ بدەن بە درێژای رۆژ گەشەكردنی بەكتریا دەوەستێنێت.

سەرچاوە/getholistichealth



وشە - ئاوات ئازاد