ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، نه‌بوونی بودجه له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوو كاره‌سات بووه و پێویسته كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت بودجه‌یه‌كی شه‌فاف ئاماده بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی كانوونی دووه‌م، د.شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای گه‌یاند، هێشتا هیچ پڕۆژه‌یه‌ك به‌ناوی بودجه‌وه نه‌هاتووته په‌رله‌مان و ته‌نیا ئه‌وه گوتراوه كه حكوومه‌ت ئاماده‌ی ده‌كات.
حكوومه‌ت ده‌توانێ بودحهیهكی باش ئاماده بكات
ڕوونیشی كرده‌وه كه به‌پێی ئه‌و داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌ت ده‌توانێ بودحهیهكی باش و به چوارچێوه‌یه‌كی دارایی باشه‌وه ئاماده بكات.
به‌گوته‌ی جه‌وده‌ت پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر شه‌فاف بێت له‌و پڕۆژه‌ی كه ئاماده‌ی ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، نه‌بوونی بودجه‌ی دارایی له چه‌ند ساڵی ڕابردوو كاره‌سات بووه و پێویسته ئه‌و بۆشاییه داراییه نه‌مێنێت.
لێدوانی د.شێركۆ جه‌وده‌ت له‌كاتێكدایه كه ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری بۆ ئاماده‌كردنی بودجه ده‌كات، هه‌روه‌ك پێشتر ڕای گه‌یاندبوو به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌ستییه‌تی بودجه ئاماده ده‌كرێ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێ.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌رێمی كوردستان هیچ پڕۆژه بودجه‌یه‌كی نه‌بووه، به‌ڵام پێشتر مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕای گه‌یاندبوو كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی شه‌فاف بودجه ئاماده ده‌كه‌ن.