له شارۆكه‌ی مێرگه‌سۆری سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، زیاتر له 100 پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر هه‌ن و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هیچ هاوكارییه‌كیان ناكات، له كاتێكدا 25%ی گۆشتی سپیی پارێزگای هه‌ولێر دابین ده‌كات.
محه‌مه‌د مێرگه‌سۆری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی مێرگه‌سۆر، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له سنووری پێنج شاره‌دێی بارزان، شێروان، پیران، گۆڕه‌توو و مه‌زنێی، زیاتر له 100 پڕۆژه‌ی په‌له‌وه‌ریمان هه‌یه، هه‌لی كار بۆ چه‌ندان خه‌ڵك ڕه‌خساوه و ده‌یان هه‌زار په‌له‌وه‌ری لێ به‌خێو ده‌كرێ، خه‌ڵك ده‌یانه‌وێ پڕۆژه‌ی نوێ دروست بكه‌ن و ئه‌وانه‌ی پڕۆژه‌شیان هه‌یه فراوانتری ده‌كه‌ن.
ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش به‌هۆی هه‌بوونی داروباری زۆر و گونجاویی كه‌ش، شوێنیكی له‌باره بۆ به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر
هه‌روه‌ها گوتی: خه‌ڵك زیاتر گرنگی به سامانی په‌له‌وه‌ر ده‌ده‌ن و خواست له‌سه‌ر ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت و دانانی پڕۆژه هه‌یه، پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر، مریشك و جوجكه له ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سۆر ڕۆژ به ڕۆژ له زیادبووندایه، چونكه مه‌ودایه‌كی كه‌می ده‌وێ و سوودێكی زۆریشی هه‌یه، ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش به‌هۆی هه‌بوونی داروباری زۆر و گونجاویی كه‌ش، شوێنیكی له‌باره بۆ به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی مێرگه‌سۆر ئاشكرای كرد، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وه‌ك پێویست هاوكار و هاوئاهه‌نگی خاوه‌ن پڕۆژه‌كان نییه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆر جار خاوه‌ن پڕۆژه‌كانی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر به‌هۆی ئه‌نفله‌وه‌نزا و نه‌خۆشیی ڤایرۆسی تووشی زیان ده‌بنه‌وه و مریشكه‌كانیان له‌ناو ده‌چن، هیچ قه‌ره‌بوویه‌ك ناكرێنه‌وه، یان به‌هۆی هاورده‌كردنی مریشكی زیندوو له ده‌ره‌وه، نرخی مریشك له دابه‌زیندایه و زیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پێوه‌ندیی به گرنگینه‌دانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به به‌رهه‌می ناوخۆ هه‌یه.
ڕوونی كرده‌وه، به‌هۆی هاوكارینه‌كردنی حكوومه‌ت و دابه‌زینی نرخی دینار و بێ بازاڕی، ئێسته پڕۆژه په‌له‌وه‌رییه‌كان ناتوانن قازانج بكه‌ن، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت ڕێچاره‌یان بۆ نه‌دۆزێته‌وه، ناتوانن به‌رده‌وام بن.
شایانی باسه،كۆی گشتیی به‌رهه‌می كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی سنووری مێرگه‌سۆر، ساڵانه حه‌وت هه‌زار تۆن گۆشتی مریشك، جیا له دابینكردنی گۆشت بۆ سنووری مێرگه‌سۆر، 25%ـی گۆشتی سپی پارێزگای هه‌ولێریش دابین ده‌كرێت.
مێرگه‌سۆر/ موڕشید برادۆستی