بڕیاره سبه‌ی كۆنفڕانسی بووژانه‌وه‌ی كفری له سلێمانی به‌ڕێوه بچێت كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی پاڵپشتی كفرییه‌وه كاره‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی كانوونی دووه‌م، مامۆستا قادر ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌سته‌ی پاڵپشتی كفری، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "سبه‌ی كۆنفڕانسی بووژانه‌وه‌ی كفری له سلێمانی له هوتێل و چێشتخانه‌ی داوده، سه‌عات 10ی به‌یانی به ئاماده‌بوونی هاووڵاتییان و به‌رپرسان و كۆمپانیاكان و چه‌ندان لایه‌نی فه‌رمی و حزبی به‌ڕێوه ده‌چێت."
ده‌یانه‌وێت كفری له مه‌ترسی چۆڵ بوون بپارێزین
زیاتر گوتی، كۆنفڕانسه‌كه له شه‌ش پانیڵ پێكهاتووه، ئه‌وانیش/ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو - پیشه‌سازی و كه‌رتی تایبه‌ت - شوێنه‌وار و مێژوو - گه‌شتوگوزار - ژینگه و ته‌ندروستی - خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده/.
ڕوونی كرده‌وه، ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌و هه‌نگاوه‌مان كفری له مه‌ترسی چۆڵ بوون بپارێزین، كه له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا هه‌زار و 300 ماڵ له سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان و له زۆرینه‌ی ڕه‌های كورد شارۆكه‌كه‌یان له نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری جێهێشتووه.
ئاشكرای كرد، ده‌مانه‌وێت كفری له لۆكاڵیبوون بپارێزین، پێویسته ئه‌وه بزانرێت كه ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه فه‌رامۆشكردنی كفری، بۆیه‌یش كۆنفڕانسه‌كه له سلێمانی سازمان كردووه له‌به‌ر نه‌بوونی هیچ شوێنێكی تایبه‌ت له هوتێل و چێشتخانه له شارۆكه‌كه‌مان و نه‌هێشتنه‌وه‌ی هیچ بیانوویه‌ك بۆ نه‌هاتنی كۆمپانیا و لایه‌نه‌كان.
ئاماژه‌ی دا، له سلێمانی به شێوه‌یه‌كی زانستی خه‌مه‌كانی شارۆكه‌كه‌یه‌ك ده‌خرێنه‌ڕوو و هه‌روه‌ها پێشنیاری چاره‌سه‌ر ئاماده ده‌كرێن. بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه نیشتمان جوانتر ده‌كه‌ین.
كفری شارۆكه‌یه‌كی دێرینی كوردستانه و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی گه‌رمیانه‌وه، له‌وێدا نه‌ته‌وه‌ی كورد و توركمان و عه‌ره‌ب تێیدا ده‌ژین كه زۆربه‌ی دانیشتووانی كوردن، كفری له ڕووی ئاوھه‌واوه كه‌شێكی مامناوه‌ندی ھه‌یه، به‌ڵام له وه‌رزی ھاویندا گه‌رمه.
كفری پێگه‌یه‌كی گرنگ و پڕبایه‌خی هه‌یه له مێژووی گه‌رمیاندا، مه‌ڵبه‌ندێكی دێرینی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی بووه، به‌ڵام وه‌ك پێویست ئاوڕ له مێژووه‌كه‌ی نه‌دراوه‌ته‌وه، كه‌مترین كتێب به شێوه‌ی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر شارۆكه‌ی كفری و مێژووه‌كه‌ی نووسراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی كه ھه‌بووه خۆی له باسی كورت و بابه‌ته پێوه‌سته‌كانی به ناوچه‌كانی تره‌وه ده‌نواند، سێ ھۆزی سه‌ره‌كی له ھۆزه كوردییه‌كانی كوردی ناوچه‌كه له‌وێ ده‌ژین، ئه‌وانیش (ھۆزی داوده – ده‌لۆ- زه‌نگه‌نه)، كفری 158 گوندی ھه‌بووه، به گوێره‌ی قاموس ڕاگه‌یاندنی عوسمانی چاپی ساڵی 1889 له لاپه‌ڕه‌ی 296 باس له سه‌رژمێری كفری ده‌كات كه چوار هه‌زار كه‌س بووه.