ئه‌مڕۆ نووسراوێك فه‌رمی بڵاو بووه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی كورستان، گوایه به خۆڕایی شوقه دراوه به كه‌سێكی ده‌ستڕۆیشتوو. وه‌زاره‌تی پێوه‌ندیداریش رای ده‌گه‌یه‌نێت، شوقه‌كان به‌پێی یاسا دراون به خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی كانوونی دووه‌م، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا رای گه‌یاند، شوقه‌كانی كه‌نده‌كه‌وه له سلێمانى كه پێكهاتووه له 564 یه‌كه، له كۆتایی ساڵی 2013ه‌وه ته‌واو كراون و له ساڵی 2014دا دابه‌ش كراون، له سه‌ره‌تای ساڵی 2015شدا گرێبه‌ست بۆ سوودمه‌ندان كراوه به‌پێی ریزبه‌ندی خاڵ و رێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌ت.
ئاشكرای ده‌كه‌ین كه ئێسته نۆ یه‌كه له شوقه‌كانی كه‌نده‌كه‌وه داگیر كراون
له راگه‌یانراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌و یه‌كانه ته‌نیا دوو شوقه‌ی چۆڵ بوون، یه‌كێكیان دراوه به خێزانێكی كه‌مده‌رامه‌ت كه له خێزانێكی سێ كه‌سی بوون، له‌ڕێی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوه كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات، داواكه‌یان به‌رز كراوه‌ته‌وه و دواتر ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه. ئه‌وه‌ی تریان له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنوێنییه‌كان دراوه به خێزانێكی هاوشێوه‌ی ئه‌ویتر، ئه‌و دوو خێزانه هه‌مان رێنوێنییه كارپێكراوه‌كان ده‌یانگرێته‌وه.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌روو، ئه‌م رێكاره‌ش كه له‌لایه‌ن وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن جێبه‌جێ كراوه، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پاڵپشته به رێنوێنیی ژماره یه‌كی ساڵی 2012 و یاسای ژماره 16ی ساڵی 2011، یاسای یه‌كه‌می هه‌مواركردنی یاسای ژماره حه‌وتی ساڵی 2008 یاسای دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هاووڵاتییان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
هاوكات وه‌زاره‌ت ده‌ڵێ، "ئاشكرای ده‌كه‌ین كه ئێسته نۆ یه‌كه له شوقه‌كانی كه‌نده‌كه‌وه داگیر كراون، كاتی خۆی دراون به ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كه خانوویان هه‌بووه و شایسته نه‌بوون، به‌ڵام دوای چه‌ندان جار ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سلێمانی، به‌ڵام تا ئێسته چۆڵیان نه‌كردووه.
"وه‌ك وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌رگای وه‌زاره‌تمان بۆ ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م هاووڵاتییان واڵایه بۆ ده‌ستكه‌وتنی هه‌ر زانیاری و به‌دواداچوونێك له‌باره‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت". وه‌زاره‌ت واده‌ڵێ.