زانایان چارەسەرێكی دواخستنی پیربوون دەدۆزنەوە

:: PM:07:44:20/01/2021 ‌

پیربوون یەكێكە لە قۆناغەكانی تەمەنی مرۆڤ كە هیچ شتێك نییە رای بگرێت، مرۆڤ ئەوكاتەی لە پیری نزیك دەبێتەوە، ئەوكات بەهای ساتەكانی تەمەن و تەندروستی زیاتر دەزانێت، بۆیە هەموو هەوڵێك دەدات پیری و نەخۆشی لەخۆی دووربخاتەوە، زانایانی چین چارەسەرێكی جینیان بۆ نەهێشتنی كاریگەری پیربوون پەرە پێ داوە.
تەمەنیان 25% درێژتر بووە
زانایانی چین چەند تاقیكردنەوەیەكیان لەسەر مشك ئەنجام دا و سەكەوتن بەوەی توانای زیاتری ژیانیان بۆ برەخسێنن، بۆیە ئەگەری هەیە رۆژێك هەمان كاریگەری ئەو ئامرازانەی بەكاریان هێناوە لەسەر مرۆڤیش سەركەوتوو بێت، رێگاكە كە وردەكارییەكەی لە بڵاوكراوەی زانستی "جۆرناڵ ساینس ترانسلێشن میدیسن"، بلاو كراوەتەوە، باسی پەكخستنی جینێك دەكات بەناوی "كات7"، كە زانایان بۆیان دەركەوت یاریدەری سەرەكییە بۆ پیربوونی خانەكانی لەش.

چۆ جینگ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە و پسپۆڕی پزیشكی پیربوون و پزیشكیی نوێبوونەوە لە پەیمانگەی زوولۆجی لە ئەكادیمیای زانستی چینی گوتی، چارەسەرییەكە و ئەنجامەكان یەكەمە لەو جۆرە لەسەر ئاستی دنیادا، دوای 6 بۆ 8 مانگ لە وەرگرتنی مشكەكان لە رووی شێوە و بەهێزییەوە باشتر بوونە، لەوەیش گرنگتر 25% تەمەنیان درێژتر بووە.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل