ئه‌مشه‌و یارییه‌كانی گه‌ڕی 17ی بۆندسلیگلی ئه‌ڵمانیا درێژه‌یان ده‌بێت و بایرن میونشنی پێشه‌نگی خوله‌كه‌ش، هه‌وڵی بردنه‌وه‌یه‌كی تر ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی له زیاتر له ركابه‌ره‌كانی دوور بكه‌وێته‌وه و هانده‌رانی ئاشت بكاته‌وه.
ئه‌مشه‌و بایرن میونشن له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئۆگسبۆرگ یاریی ده‌كات.
تیپه‌كه‌ی باڤاریا له پێشه‌نگی خوله‌كه‌یه به 36 خاڵ و 4 خاڵ له لیڤه‌ركوزنی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م دووره، به‌ڵام هێشته ئامانجی هه‌یه زیاتر دووربكه‌وێته‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی له پێشه‌نگی خوله‌كه نه‌هێڵێت.
هاوكات بایرن به بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه، ده‌یه‌وێت هانده‌رانی ئاشت بكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له جامی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی هۆڵشتن كیلی پله دوو، دۆڕا و كرایه ده‌ره‌وه، كه ئه‌م دۆڕانه ره‌خنه‌ی توندی له‌سه‌ر تیپه‌كه دروست كرد.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مشه‌وی بۆندسلیگا، به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
شاڵكێ – كۆڵن 20:30
ئه‌رمینیا بیلیفێڵد – شتوتگارت 22:30
فرایبۆرگ – ئینتراخت فڕانكفۆرت 22:30
ئۆگسبۆرگ – بایرن میونشن 22:30
لایپزیگ – یۆنیۆن به‌رلین 22:30.