بایدن یەكەم تویتی لە لاپەڕەی فەرمی سەرۆكی ئەمەریكا بڵاو كردەوە

:: PM:09:39:20/01/2021 ‌

ئەمڕۆ جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا سوێندی یاسایی وەك 46مین سەرۆكی ئەو وڵاتە خوارد، ئەوەیش دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی 3ی تشرینی دووەمی 2020 سەركەوتنی بەسەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە بەدەست هێنا، ئەمڕۆ بایدن یەكەم تویتی لە لاپەڕەی سەرەكی سەرۆكی ئەمەریكا لە تویتەر بڵاو كردەوە.
كاتێكمان نییە تا بەفیڕۆی بدەین
ئەمڕۆ چوارشەم دوای بوونی بە سەرۆكی ئەمەریكا، یەكەم تویتی خۆی بڵاو كردەوە و تیایدا نیازی خۆی بۆ وەرگرتنی رێوشوێنی بە پەلە بۆ فریاكەوتن و یارمەتیدانی ماڵباتە ئەمەریكییەكان راگەیاند، ئەو گوتی، ئەوكاتەی بابەتەكە پێوەستە بە چارەسەركردنی تەنگژەكانی رووبەڕوویان دەبینەوە، كاتێكمان نییە تا بەفیڕۆی بدەین.

زیاتر گوتی، بۆیە ئەمڕۆ من لێرەم، من بەرەو كۆشكی سپی دەچم بۆ وەرگرتنی چەند رێوشوێنێكی بوێرانە و پێشكەیشكردنی فریاگوزاری بە پەلە بۆ ماڵباتە ئەمەریكییەكان.

لەوكاتەی بایدن لە ئاهەنگی سوێندخواردنەكەی گوتی، ئەمڕۆ بەبۆنەی سەركەوتنی دیموكراسی ئاهەنگ دەگێڕین، خواستی گەل گوێبیست بوو و جێبەجێ بوو، بۆیە كارێكی زۆرمان هەیە بۆ ئەوەی ئەنجامی بدەین، بایدن لە وتاری سوێندخواردنی چەند بەڵێنێكی دا لەوانە، گەلی ئەمەریكا پێویستی بە یەكپارچەیی هەیە كە بەوشێوەیە دەتوانین زۆرشت بكەین.

زیاتر گوتی، دەتوانین هەلی كاری زیاتر بۆ خەڵك دابین بكەین و منداڵەكانمان لە قوتابخانەی دابنێین و بەسەر ئەو ڤایرۆسەدا زاڵ بین، دەتوانین چینی ناوەند بنیات بنێینەوە و دادوەری كۆمەڵایەتی فەراهەم بكەینەوە و دووبارە ئەمەریكا بكەین بە زلهێز.     



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل