نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا پیرۆزبایی ده‌سبه‌كاربوونی بایدن و هاریس وه‌ك سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریكا ده‌خوازێت.
له تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، به نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ده‌مه‌وێ پیرۆزبایی له سه‌رۆك جۆ بایدن و جێگره‌كه‌ی كامالا هاریس بكه‌م، به بۆنه‌ی ئاهه‌نگه مێژوویییه‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان.
ئاماژه‌ی داوه، كه هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له سه‌ركردایه‌تی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا و ئاماده‌ین بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م جۆ بایدن و كامالا هاریس وه‌ك سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی ئاهه‌نگی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتیان بۆ ساز كرا و كۆتایی به چوار ساڵی حوكمی دۆناڵد تره‌مپ هات و بایدن وه‌ك 46ه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سوێندی یاسایی خوارد.