به‌هۆی به‌رده‌وامیی له دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به‌سه‌ر خێزانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌كی تره‌وه پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به رێژه‌یه‌كی باش به‌راورد به زستانی ساڵانی رابردوو، خواست له‌سه‌ر نه‌وتی بازاڕ كه‌م بووه‌ته‌وه و نرخه‌كه‌شی دابه‌زیوه.
ئاریان فاتیح نه‌وتفرۆش له‌ناو بازاڕی سلێمانی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، خواستی نه‌وتی ماڵان زیاتر له وه‌رزی زستان و باراندایه، ئه‌مساڵ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نرخی نه‌وتی ماڵان له بازاڕ هه‌رزان بوو، سه‌ره‌تا یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ده‌چووه به‌رده‌م ماڵی هاووڵاتی به 95 هه‌زار دینار، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك پێویست خواستی له‌سه‌ر نه‌بوو.
هه‌ركاتێكیش نه‌وتی سپی حكوومی له گه‌ڕه‌كێك دابه‌ش بكرێ، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاڕی ئێمه هه‌یه
زیاتر گوتی، ساڵانی رابردوو له وه‌رزی زستان نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له بازاڕدا ده‌گه‌یشته 130 بۆ 140 هه‌زار دینار، خواستی زۆریشی له‌سه‌ر بوو، هه‌رچه‌نده هه‌ر خۆی له وه‌رزی زستان و باران به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له هه‌ر كوێیه‌ك بێ، خواست له‌سه‌ر نه‌وت هه‌یه، چونكه ماڵ هه‌یه له سه‌رووی ئه‌و نه‌وته‌ی حكوومه‌ت دابه‌شی ده‌كات، هێشتا هه‌ر نه‌وتی بازاڕیش ده‌كرێت، یان ماڵ هه‌یه شوێنه‌كه‌ی سارده و پێویستی پێی هه‌یه.
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌مساڵ خواست زۆر نه‌بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی له زستانی ساڵانی رابردوو، نرخیش زۆر به‌رز نه‌بووه، ئێسته له‌و چله‌ی زستانه یه‌ك به‌رمیل ده‌چێته به‌رده‌م ماڵی كه‌سه‌كه به 110 بۆ 115 هه‌زار دینار، هه‌ركاتێكیش نه‌وتی سپی حكوومی له گه‌ڕه‌كێك دابه‌ش بكرێ، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاڕی ئێمه هه‌یه، چونكه چیتر ئه‌و گه‌ڕه‌كه نه‌وتی بازاڕ ناكرێت و پێویستی نابێت.
به گوته‌ی ئه‌و نه‌وتفرۆشه، دابه‌شكردنی نه‌وتی حكوومی، هه‌روه‌ها پێدانی كاره‌بای نیشتمانی كه ئه‌م زستانه جیاواز بوو، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خواستی نه‌وتی بازاڕ هه‌بووه. ئه‌و به‌شه نه‌وته‌ی كه به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كرێت له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، بۆ یه‌ك به‌رمیل له‌ناو شار 45 هه‌زار دیناره و بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار به 46 هه‌زار دیناره.
دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییان و پێدانی سه‌عاتی زۆری كاره‌بای نیشتمانی به هاووڵاتییان، هۆكاری ئه‌وه‌یه كه هاووڵاتی به رێژه‌ی به‌رچاو خواستی له‌سه‌ر نه‌وتی بازاڕ نه‌بێت، ئه‌وه‌ش سووككردنی ئه‌ركی سه‌رشانی هاووڵاتییانه له خه‌رجی زیاتر.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی