مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، سه‌رباری سه‌ركۆنه‌كردنی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدای پایته‌ختی عێراق، ئاماده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هاوكاری به‌غدا راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له تویتێكدا ڕای گه‌یاند، "به‌داخه‌وه هه‌واڵی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی به‌غدام بیست".
هاوخه‌مم له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانیان له‌م كاته سه‌خته‌دا
"هاوخه‌مم له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانیان له‌م كاته سه‌خته‌دا. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكارییه‌ك كه پێویست بێت". سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وای نووسیوه.
ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز به‌غدایان هه‌ژاند و بوونه هۆی كوژران و برینداربوونی زیاتر له 100 كه‌س. ته‌قینه‌وه‌كان به‌دیاریكراوی له بازاڕێكی نێوان گۆڕه‌پانی ته‌حریر و گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران روویان داوه له‌ناو كۆنه‌فرۆشان، ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته قوربانیش زۆربه‌یان خه‌ڵكی هه‌ژار و سڤیلن.