سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه تیرۆرستییه‌كانی به‌غدا ده‌كات
له په‌یامێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م بڵاویان كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایان گه‌یاندووه، به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه خۆكوژییانه ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ له به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه هاووڵاتییانی كرده ئامانج و ژماره‌یه‌كی زۆریان شه‌هید و بریندار بوون.
كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه له نه‌خۆشخانه‌كانی پێشوازی له برینداران و به‌ركه‌وتووانی هێرشه‌كان بكات
"پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كانیان ده‌كه‌ین و هاوسۆز و هاوخه‌میانین، هیوای سه‌لامه‌تی و زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین. هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه له نه‌خۆشخانه‌كانی پێشوازی له برینداران و به‌ركه‌وتووانی هێرشه‌كان بكات و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی پزیشكیی پێویستیان پێشكه‌ش بكات". له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وا نووسراوه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه ئه‌م هێرشه تیرۆریستییانه پێشانده‌ری قه‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆرن و لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان و ته‌واوی هێزه سیاسییه‌كانی وڵات ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیی نیشتمانی بۆ ته‌بایی و یه‌كڕیزی و هاوبه‌شی و پێكه‌وه كاركردن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییه‌كان و ده‌ربازكردنی وڵات له مه‌ترسی و ئاڵۆزی و كێشه و ته‌نگژه‌كان.