به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی كه ڕای خه‌ڵكی كه‌ركووك وه‌رگیراوه له‌سه‌ر ره‌وشی ئێسته‌ی شاره‌كه، ده‌رده‌كه‌وێ كه هاووڵاتییانی شاره‌كه داوای لێبوردن له سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن و داوای فریاكه‌تنی لێ ده‌كه‌ن.
گرته ڤیدیۆیه‌كه كه "وشه" بڵاوی ده‌كاته‌وه، هاووڵاتییه‌ك قسه ده‌كات و ده‌ڵێ، ته‌نیا سه‌رۆك بارزانی كورده و قسه‌ی ده‌ڕوات و گوێی لێ ده‌گیرێ، ئه‌گه‌رنا گشت په‌رله‌مانتارانی ئه‌و شاره خه‌ریكی گیرفان پڕكردنن.
له‌و نه‌هامه‌تییه‌ی تێی كه‌وتووین، ته‌نیا خوا و سه‌رۆك بارزانی شك ده‌به‌ین
ئه‌و هاووڵاتییه ده‌ڵێ، له‌و نه‌هامه‌تییه‌ی تێی كه‌وتووین، ته‌نیا خوا و سه‌رۆك بارزانی شك ده‌به‌ین و داواكارین فریامان بكه‌وێ.
"داوای لێبوردن له سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین و هه‌ڵه بووین له به‌رانبه‌رت، كوڕی خۆتین و لێمان ببووره، تۆ هه‌موو دنیا گوێت بۆ ده‌گرێ و به‌س تۆ كوردی و قسه‌ت ده‌ڕوات". ئه‌و هاووڵاتییه وا ده‌ڵێ.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئه‌و هاووڵاتییه‌ی كه‌ركووك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئیداره‌ی ئێسته‌ی كه‌ركووك خوێنمژه، كه‌سێك ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر خوێنی ئه‌و خه‌ڵكه خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بكات.