به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له ناوچه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌حریر و ته‌یه‌ڕان له به‌غدا ڕوویان دا، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" تا ئێسته ژماره‌ی قوربانییه‌كان 116 كه‌سی تێپه‌ڕ كردووه.
له ناوچه‌كه هیچ پشتێنه‌یه‌كی ته‌ناهی نییه
عه‌مید قاسم عه‌لی سه‌عیدی به‌رپرسی ته‌ناهی ناوچه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراقی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ته‌قینه‌وه‌كان له بازاڕی نێوان گۆڕه‌پانی ته‌حریر و گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران ڕوویان داوه به‌دیاری كراوی له‌ناو كۆنه‌فرۆشه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كه بازاڕێكی میلی و قه‌ڕه‌باڵغه و هیچ پشتێنه‌یه‌كی ته‌ناهی نییه و خه‌ڵك به ئازادانه هاتوچۆی پێدا ده‌كه‌ن، به‌داخیشه‌وه ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته قوربانیش له بریندار و كوژراوه‌كان زۆربه‌یان خه‌ڵكی هه‌ژارن."
زیاتر گوتی، تا ئێسته 28 كوژراو هه‌یه و 88 بریندارمان هه‌یه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كان له‌ڕێی دوو پشتێنی بۆمبڕێژكراو كراون، به‌ڵام تا ئێسته ناسنامه‌ی تیرۆریستان دیار نییه.
ئاشكرای كرد، ڕاسته‌وخۆ دوای دوو ته‌قینه‌وه‌كه، بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی به‌غدا ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز به‌ڕووی هاتوچۆدا داخست و تا ئێسته بڕیار نه‌دراوه بكرێته‌وه.
دۆخی ته‌ناهیی به‌غدا ئه‌وه‌نده خراپ بووه، ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی ته‌ناهیش ناتوانن خۆیان بپارێزن، ڕۆژانه ڕووداوی دڵته‌زێن له شاره‌كه ڕوو ده‌ده‌ن و تا ئێسته‌یش هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له ڕووداوه‌كان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجام و به‌كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه.