له‌كاتی ڕۆیشتن به شه‌قامه‌كانی به‌غدا به ئاسانی هه‌ست به زۆربوونی ژماره‌ی سواڵكه‌ران ده‌كه‌یت، به به‌راورد به چه‌ند مانگی ڕابردوو، ئه‌گه‌ر به شه‌قامه‌كانی به‌غدا پیاسه‌ت كرد بێت، به‌لای خه‌ڵكی شاره‌كه‌یش ئه‌مه دیارده‌یه‌كی سروشتییه و كه‌سانی بێكار وه‌ك كارێك لێی ده‌ڕوانن و ڕۆژانه خه‌ریكی ده‌بن، هۆی زۆربوونی ژماره‌ی سواڵكه‌رانیش به بڕوای شاره‌زایان و چاودێران بۆ بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر دیناری عێراقی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌یش وایكردووه به‌غدا كه له سه‌رده‌مه جیا جیاكانی مێژوو گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی زانستی و كارگێڕی و بازرگانی و ئابووری بوو، كه‌چی ئێسته سواڵكه‌ران دایانپۆشیوه و زۆرترین سواڵكه‌ری لێ بڵاوبووه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سواڵكردن له كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان، پاره‌ی باشی پێ كۆ ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه و شاره‌كان به جۆرێك له جۆره‌كان به چاوێكی تر سه‌یری سواڵكه‌ر ده‌كرێ، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه‌مترین خه‌ڵك هانا بۆ ئه‌م پیشه‌یه ببه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له به‌غدا ده‌گوزه‌رێ به ته‌واوی جیاوازه و خه‌ڵكی شاره‌كه به‌لایانه‌وه ئاسایییه و سواڵكردن وه‌ك پیشه‌یه‌كی باش سه‌یر ده‌كه‌ن.
نزار ئه‌لعه‌قابی كه یه‌كێكه له هاووڵاتییانی به‌غدا و زۆرترین به دوای سۆراخی سواڵكه‌رانی شاره‌كه‌یه‌وه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كات و له هۆكاری په‌نابردنیان بۆ سواڵكردن ده‌كۆڵێته‌وه، ئه‌و ناوی به‌شێك له سواڵكه‌ره‌كانی باس كرد و گوتی، خه‌وله و زه‌هرا و ئوم فازڵ و عه‌بوود، جه‌واد و ژماره‌یه‌كی زۆری تری ناویانی ڕیزكرد.
نزار گوتی، سواڵكردن دیارده‌یه‌كی نوێ نییه له به‌غدا و من 30 ساڵه دووكانی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی كاره‌باییم له ناوچه‌ی عه‌لاوی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا هه‌یه و سواڵكه‌ر هه‌ر بوونیان هه‌بووه، به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ك ئێسته ژماره‌یان زۆر نه‌بووه و به‌وشێوه‌یه زیادیان نه‌كردووه. بۆیه ئه‌وه‌ی من تێیگه‌یشتووم، زۆربوونی ژماره‌ی سواڵكه‌ران له‌و دۆخه‌ی ئێسته، وه‌ك پێشتر نییه، كه خه‌ڵكانێك خوویان به سواڵكه‌ری گرتبوو و نه‌یانده‌توانی هیچ كارێكی تر بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ئێسته له ناچارییه و به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زۆربوونی ژماره‌ی بێكاران و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكانه، له ئه‌نجامی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به دیناری عێراقی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه.
بێكاران به‌لێشاو ڕوو له سواڵكردن ده‌كه‌ن
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه نزیكه‌ی چاره‌كێكی خه‌ڵكی عێراق له ژێر هێلی هه‌ژاری ده‌ژین، به‌هۆی ئه‌و دۆخه سه‌خت و ته‌نگژه ئابوورییه‌ی به‌رۆكی وڵاتی گرتووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له 2019 ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له ژێر هێلی هه‌ژارییه‌وه بوون، ته‌نیا 20%ی پێكده‌هێنا، ئێسته ڕێژه‌كه بۆ سه‌رووی 25% به‌رزبووه‌ته‌وه و ژماره‌یان ده‌گاته نۆ ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه كه ڕێژه‌ی هه‌ژاری زۆر به‌رزتر ده‌بێته‌وه و پێشبینی ده‌كه‌ن كه بگاته سه‌رووی 30%ی دانیشتووانی عێراق، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ته‌نگژه‌ی ئابووری كه به‌رۆكی عێراقی گرتووه.
موفید حه‌سه‌ن كه یه‌كێكه له سواڵكه‌ره‌كان و ده‌ڵێ، پێشتر زۆر دڵخۆشبووم و خۆم به یه‌كێك له كه‌سه به به‌خته‌كان ده‌زانی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارم ده‌كرد و مووچه‌م هه‌بوو، به‌ڵام ئێسته به ملیۆنان خه‌ڵك بێكار و بێ مووچه‌ن و دۆخی ژیانیش سه‌خت و قورسه، له ناخه‌وه هه‌ستم به نیگه‌رانی زۆر كرد، كاتێك بیرم له‌وه كرده‌وه ده‌ست به سواڵكردن بكه‌م، چونكه هیچ چاره‌یه‌كی ترم بۆ نه‌مابووه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ناچاری هیچ ناكرێ، بۆیه ئێسته بۆ په‌یداكردنی پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانم له خۆراك و خواردن، ده‌ستم كردووه به سواڵكردن، پێشتر له سه‌رجه‌م ده‌رگه‌كانم دا واته له كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی، تا كار بكه‌م و دووباره ده‌رفه‌تێكی كار به ده‌ستبهێنه‌وه، به‌ڵام هه‌میشه به بێ هیوایی ماومه‌ته‌وه و هه‌وڵه‌كانم مایه‌پووچ بوون.
چاره‌كێكی خه‌ڵكی عێراق له‌وپه‌ڕی هه‌ژاریدا ده‌ژین
زیاتر گوتی، خه‌ڵكی تریش ده‌ناسم، كه به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كار و مووچه، له ئه‌نجامی كاركردنیان له كه‌رتی تایبه‌ت، ده‌ستیان داوه‌ته سواڵكردن، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه كه ڕێژه‌ی سواڵكردن له به‌غدا ڕووی له زیادبوون بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگه‌دارم زۆرینه‌مان به‌هۆی نه‌بوونی و هه‌ژارییه‌وه، قورسی و سه‌ختی ژیان زۆرترین فشاری له‌سه‌ر دروستكردووین، تا په‌نا بۆ ده‌ست پانكردنه‌وه و سواڵكردن ببه‌ین، تا بتوانین له ژیان بمێنینه‌وه و له برسیه‌تی ڕزگارمان بێت. هیچ هیوا و ئومێدیكیش نییه كه دۆخه‌كه باش ببێته‌وه و كۆمپانیاكان ده‌ست به‌كار بكه‌نه‌وه و هه‌لی كار زۆر ببێ و بتوانین جارێكی تر ده‌ست به‌كار بكه‌ینه‌وه.