مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌ر له چه‌ند پۆستێكدا ڕاى گه‌یاندووه، "له‌ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بای 12 ملیار دۆلار پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریان په‌سه‌ند كردووه."
ساڵی گه‌شه‌كردنی ئابووری كوردستان
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان له چه‌ند تویتێكدا له پێگه‌ى تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر ئاشكراى كردووه، "له‌ماوه‌ی كاركردنی ئه‌م كابینه‌یه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی كاركردنی به بڕی 2.56 ملیار دۆلار ده‌ركردووه. ئه‌م هه‌نگاوانه‌یش ته‌نیا ده‌ستپێكی به‌رنامه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌مانه بۆ گه‌شه‌پێدان له كه‌رتی تایبه‌تدا. فره سه‌رچاوه‌كردنی ئابووری، به‌و واتایه دێت كه هه‌موو كه‌رت و بوارێك هه‌لی پێشخستنی پێبدرێت."
زیاتر هاتووه، "له‌درێژه‌ی كاره‌كانی ئه‌م كابینه‌یه‌دا، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، چه‌ندان پڕۆژه‌ی په‌سه‌ند كردووه كه ده‌كاته 12 ملیار دۆلار كه پڕۆژه‌كان خۆیان له زۆر بواردا ده‌بیننه‌وه وه‌كو بواره‌كانی پیشه‌سازی، نیشته‌جێبوون، په‌روه‌رده، گه‌شتوگوار، وه‌رزش، بازرگانی، ته‌ندروستی و كشتوكاڵ."
تویتى یه‌كه‌م/
تویتى دووه‌م/