به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵانى فێركارى له سلێمانى ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌غدا ماوه‌ى دوو ساڵه ده‌رزى تایبه‌تى بۆ گه‌شه‌ى منداڵ نه‌ناردووه و ڕایگرتووه و له ماوه‌ى ئه‌و دوو ساڵه‌دا ته‌ندروستى خۆى ئه‌و ده‌رزیانه‌ى كڕیووه و داویه‌تى به‌و منداڵانه‌ى كه پێویستییان به‌و ده‌رزییانه‌یه.
یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره گرنگه‌كان
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى كانونى دووه‌م، دكتۆر پشده‌ر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵانى دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د ناسراو به نه‌خۆشخانه‌ى فێركارى منداڵان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ماوه‌ى دوو ساڵ ده‌بێت به‌غدا ده‌رزى تایبه‌تى بۆ گه‌شه‌ى منداڵ، كه یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره گرنگه‌كان و زۆر پێویستییه ڕایگرتووه و نه‌یناردووه و له‌و دوو ساڵه‌دا حكوومه‌تى هه‌رێم واته وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان خۆى ئه‌و ده‌رزییانه‌ى كڕیووه و داویه‌تى به‌و منداڵانه‌ى كه پێویستییانه بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر.
زیاتر گوتى، پێش دوو ساڵ به‌رده‌وام ئه‌و ده‌رزییه به‌پێى پێویستى ساڵانه‌ى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ر پارێزگایه‌ك ئه‌و ده‌رزییه‌مان بۆ هاتووه كه به لیژنه داواكراوه و به‌غدایش ناردوویه‌تى، به‌ڵام ئه‌وه دوو ساڵه نه‌یناردووه، گوایه ئه‌و لیژنه‌ى كه داواى ئه‌و ده‌رزییه‌ى كردووه ژماره‌یه‌كى زۆر زیاترییان له بڕى خۆیان داواكردووه.
ڕوونى كرده‌وه، ئه‌و ده‌رزییه زۆر نییه و بۆ سلێمانى ساڵانه ته‌نیا پێویستمان به كه‌متر له هه‌زار دانه‌یه و ده‌درێن به‌و منداڵانه‌ى كه ئه‌و كێشه‌ى گه‌شه‌یان هه‌یه، ده‌رزییه‌كه له ده‌ره‌وه گرانه و نرخه‌كه‌ى ده‌گاته 100 هه‌زار دینار و قورسایی له‌سه‌ر هاووڵاتییان دروست كردووه كاتێك ئه‌و ده‌رزییه له نه‌خۆشخانه‌كان نه‌بێت.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى