لە شارەدێی حاجی ئۆمەرانی سەر بە شارۆکەی چۆمان، فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا بەبیانووی لێدان لە پەکەکە دەڤەرەکه بۆردمان دەکا و زەرەر و زیانی گیانی لێ دەکەوێتەوە.
عەبدولوەهاب مه‌حموود بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران بە "وشە"ی ڕاگەیاند، "کەمێک پێش ئێستە فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا بەچڕی بۆردمانی گوندەکانی گوندەژۆر و ئازادی و ئاڵانه‌ى کرد لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان و بە هۆیەوە ژمارەیەکی زۆری مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییانی ئەو دوو گوندەی کوشت".
زیاتر گوتی، "لە بۆردمانەکەی ئەمڕۆ هیچ هاووڵاتییەک زیانی گیانی پێنەگەیشتووە و زیانەکان تەنیا بەر ئاژەڵ و مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییانی گوندەکان کەوتووە".
بەپێی زانیاریەکانی "وشە" نزیکەی 100 مەڕ و بزنی هاووڵاتییانی ئەو گوندانە مردار بوونەتەوە، ئەمەیش بە زیانێکی زۆری دارایی دەخەمڵێندرێت.
شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران ناوچه‌یه‌كى سنوورییه و ده‌كه‌وێته نێوان عێراق و ئێران، ده‌روازه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تیشه له ناوچه‌كه‌دا، حاجى ئۆمه‌ران له ڕووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به شارۆكه‌ی چۆمانه و بەبیانووی هەبوونی پارتی کرێکارانی کوردستان، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوام بۆردمان دەکرێت، به دووریی 160 كم له ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه، ڕووبه‌ری جوگرافیای شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران بریتییه له 140 كم چوارگۆشه كه 10%ی ده‌شتایییه و 60%ی شاخاوییه، 30%ی گرده، ژماره‌ی گونده‌كانی 19 گونده و له ساڵی 1976 بووه‌ته شاره‌دێ.
حاجى ئۆمه‌ران/ موڕشید برادۆستى