جۆ بایدن سه‌رۆكی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی ده‌ركرد به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ڕێككه‌وتنی نیو ستارت، بۆ سنوورداركردنی چه‌كی ئه‌تۆمی و ستراتیجی، كه پێشتر مۆسكۆ و واشنتن ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كردبوو و ماوه‌ی چالاكی ڕێككه‌وتنه‌كه له سه‌ره‌تای شوبات/فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێ. مۆسكۆیش پێشوازی له‌و بڕیاره ده‌كات.
دیمتری
بیسكۆف گوته‌بێژ به ناوی سه‌رۆكی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دووپاتی كرده‌وه، هیچ شتێكی تر نییه له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌وه بیڵێین، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه پێشوازی لێ ده‌كه‌ین و هاوڕاین له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیراده سیاسییه‌ی ده‌یه‌وێ ڕێككه‌وتنه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێ و ئاشتی جیهان به پارێزراوی بمێنێته‌وه.
له ساڵی 2010 هه‌ریه‌ك له باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ڕووسیا دمیتری میدڤیدیڤ واژوویان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی ستارتی نوێ كرد. به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش هه‌ریه‌ك له‌و دوو وڵاته بۆیان هه‌یه هه‌زار و 500 كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی و 700 مووشه‌كهاوێژی ئه‌تۆمیان هه‌بێ، چاودێری هه‌ردوو وڵاتیش ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێژه‌یه زیاتر چه‌كی ئه‌تۆمیان نه‌بێت.
له مانگه‌كانی ڕابردوو هه‌رچه‌نده گفتوگۆ له نێوان مۆسكۆ و واشنتن بوونی هه‌بوو، له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه، به‌ڵام تره‌مپ و حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌ربه‌رستیان دروست كرد، به‌وهۆیه‌وه ڕێككه‌وتنه‌كه درێژ نه‌كرایه‌وه، به‌ڵام جۆ بایدن سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی تر ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی درێژ كرده‌وه.