كۆمپانیایه‌كی پاككه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، ماوه‌ی دوو مانگ زیاتره گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو بووه، به‌ڵام مووچه‌ی كرێكاره‌كانی نه‌داوه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 200 كرێكاره. ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌ن ده‌ڵێت، كۆمپانیاكه به بیانووی نوێنه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی پاره‌ی نه‌داوه.
كۆمپانیای دایزلینك له‌باره‌ی ئه‌و گرفته‌وه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئێمه گرێبه‌سته‌كه‌مان له 15ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی پاره‌وه ته‌واو بووه، به‌ڵام %20ی ئیشه‌كه‌مان بۆ نوێ كراوه‌ته‌وه كه ده‌كاته دوو مانگ تا به‌رده‌وام بین و له‌و ماوه‌یه كاری خۆمان كردووه.
ئاماژه‌یان پێ داوه، ئێسته به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌مان بۆ نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێین بزانین چی ده‌بێت، ئێمه‌ش نه‌مانتوانیوه پاره‌ی كرێكاره‌كان بده‌ین، پاره‌كه‌مان 79 ملیۆن دیناره و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین گرێبه‌ستمان بۆ درێژ بكه‌نه‌وه.
پاره‌ی 200 كرێكاری پاككه‌ره‌وه‌ی نه‌داوه، مووچه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان 300 هه‌زار دینار ده‌بێت
ته‌ها محه‌مه‌د گوته‌بێژی ته‌ندروستیی راپه‌ڕین به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و كۆمپانیایه گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو بووه، ئێمه داوامان له سه‌رووی خۆمان كردووه بۆی درێژ بكرێته‌وه، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامی ئه‌وه‌مان بۆ نه‌هاتووه‌ته‌وه.
كاسترۆ مه‌عرووف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، كۆمپانیای دایزلینك كه كاری پاككردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سنووری راپه‌ڕین ده‌كات، ماوه‌ی دوو مانگه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ته‌واو بووه و پاره‌ی بۆ خه‌رج نه‌كراوه، پاره‌ی 200 كرێكاری پاككه‌ره‌وه‌ی نه‌داوه، مووچه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان 300 هه‌زار دینار ده‌بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی