پارێزگاری هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت بڕیار ده‌دات كه پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له شاری هه‌ولێر، له كۆتایی مانگ پاره‌ی خزمه‌تگوزاری وه‌ربگرن و بڕیاره‌كه‌یش ته‌واوی پڕۆژه‌كان ده‌گرێته‌وه.
له شاری هه‌ولێر چه‌ندان شوقه و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون هه‌ن كه به‌شێك له‌و پڕۆژانه له ماوه‌ی ڕابردوو پاره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له سه‌ره‌تای مانگ وه‌رده‌گرت، ئه‌وه‌یش كێشه‌ی بۆ دانیشتووانی ئه‌و پڕۆژانه دروست كردبوو.
گشت پڕۆژه‌كان ده‌گرێته‌وه
له نووسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، هێمن قادر پارێزگاری هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێری كردووه و تێیدا هاتووه، تایبه‌ت به وه‌رگرتنی پاره‌ی خزمه‌تگوزاری یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون، پێویسته له كۆتایی مانگ وه‌ربگیرێ.
هه‌روه‌ك داوا كراوه وه‌به‌رهێنان نووسراو بۆ گشت پڕۆژه‌كان بكات و به‌و بڕیاره پابه‌ند بن.
نووری عه‌لی هاووڵاتییه‌كی هه‌ولێره و دانیشتووی پڕۆژه‌یه‌كی شوقه‌یه له هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، پێشتر له سه‌ره‌تای مانگ نرخی خزمه‌تگوازرییه‌كان وه‌رده‌گیرا، ئه‌وه‌یش بارگرانی بوو له‌سه‌ر هاووڵاتییان، هاوكات له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه له ناوه‌ڕاستی مانگه‌كه بڕۆشتایه، پاره‌كه‌ی نه‌ده‌درایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی ئێسته ده‌ركراوه ئه‌رێنییه.