یانه‌ی بارسێلۆنا به شێوه‌یه‌كی زه‌حمه‌ت بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی رایۆڤاییكانۆدا تۆمار كرد و خۆی گه‌یانده قۆناغی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا، سێڤییاش بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد.
بارسێلۆنا له قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا، به‌رامبه‌ر یانه‌ی رایۆڤاییكانۆی پله دووی ئیسپانیا یاریی كرد و به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی ڤاییكانۆ شه‌وی رابردوو كرا و خاوه‌ن یاریگه له خوله‌كی 63 به گۆڵی فیران تۆرێس به گۆڵێك پێش كه‌وت، به‌ڵام له خوله‌كی 70 لیۆنێل مێسی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ بارسا راست كرده‌وه.
دواتر له خوله‌كی 80 فره‌نكی دی یۆنگ گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ بارسا تۆمار كرد و سه‌ركه‌وتنی بۆ تیپه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد، كه به شێوه‌یه‌كی زه‌حمه‌ت بوو، چونكه ڤاییكانۆ به‌هێز به‌رامبه‌ر بارسا وه‌ستایه‌وه و تا دواچركه‌ی یارییه‌كه هه‌وڵی راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی دا.
له یارییه‌كی تریشدا یانه‌ی سێڤییا به ئه‌نجامی 3-0 گۆڵ له یانه‌ی ڤالێنسیای برده‌وه و گه‌یشته قۆناغی هه‌شت.
لۆك دی یۆنگ دوو گۆڵ و ئیڤان راكیتیچ گۆڵه‌كانی سێڤییایان تۆمار كرد.