ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنالی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوكردووه‌ته‌وه و له زاری چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌یه‌وه پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه، كه وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بڕیاری پێداچوونه‌وه به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ده‌ركردووه، بۆ دووباره چاوخشاندنه‌وه به ستراتیجی سه‌ربازی واشنتن له ناوچه‌كه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی داوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ و حكوومه‌ته‌كه‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی سێ هه‌زار سه‌ربازی تری ئه‌مه‌ریكایان له عێراق و ئه‌فغانستان ده‌ركرد، تا به خێرایی بگه‌ڕێنرێنه‌وه ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام حكوومه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریكا پێداچوونه‌وه به ستراتیجی سه‌ربازی واشنتن له عێراق و ئه‌فغانستان ده‌كات، به‌وهۆیه‌وه جه‌نه‌راڵ لوید ئۆستن وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه كه كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان بوه‌ستێنرێ، تا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ستراتیجی سه‌ربازی وڵات له ناوچه‌كه ده‌كرێته‌وه.
پێشتر لوید ئۆستن له دانیشتنی گوێگرتن له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، كه متمانه‌دان و دامه‌زراندنی وه‌ك وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا سازكرابوو، دووپاتی كرده‌وه كه كار ده‌كات بۆ پێداچوونه‌وه به ستراتیجی وڵات و سه‌رچاوه و بریكاره‌كانمان له هه‌ردوو وڵات واته عێراق و ئه‌فغانستان، به‌ڵام بۆچوونی خۆی نه‌خسته‌ڕوو، له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له عێراق و ئه‌فغانستان ده‌كرێته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به به‌رده‌وامی بوونیان هه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌كان كۆتاییان نایه‌ت.
پێداچوونه‌وه به ستراتیجی سه‌ربازی له عێراق ده‌كرێ و ئنجا بڕیاری نوێ له‌وباره‌وه ده‌رده‌كرێ
جۆن كیربی
گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌وه گوتی، به‌رپرساران تا ئێسته به فه‌رمی بڕیاری پێداچوونه‌وه به ستراتیجی سه‌ربازیان نه‌داوه، بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانمان له‌و دوو وڵاته، بۆیه كارێكی لۆژیكییه كه حكوومه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌تا له دۆخی هه‌ردوو وڵات بگات و هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد بكات، ئنجا بڕیار بدات و ئه‌ركه‌كان دیاریی بكات، نه‌ك بێ هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕوانین له سیاسه‌ت و ستراتیجی واشنتن له ناوچه‌كه بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازان بدرێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشوو ئه‌نجام دراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، كه له حكوومه‌تی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی بایدن، ئه‌مه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت، كه سه‌رسه‌ختانه به‌رگری له گه‌لی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر ده‌كه‌ین و هه‌موو تواناكانیش ده‌خه‌ینه گه‌ڕ، بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستان و خزمه‌تكردن به ستراتیجی وڵاته‌كه‌مان له ناوچه جیا جیاكانی جیهان.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی گوته‌بێژه‌كه دووپاتی كرده‌وه، كه بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی زۆرتری هێزه‌كانمان له عێراق و ئه‌فغانستان به گفتوگۆكردن ده‌بێ له حكوومه‌تی عێراق و ئه‌فغانستان، تا ئێسته‌یش هیچ شاندێك و كه‌سایه‌تییه‌ك له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه دیاری نه‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌ردوو وڵات بكات و واده‌ی پێداچوونه‌وه به ستراتیجی سه‌ربازی واشنتن دیاریی بكرێ و ماوه‌یه‌كی كۆنكرێتی بۆ دابنرێت.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، بێ ڕه‌چاوكردنی دۆخی وڵاته‌كان و ئاستی توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر، بڕیاری دا كه ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ریه‌ك له عێراق و ئه‌فغانستان ته‌نیا دوو هه‌زار و 500 سه‌رباز كه‌م بكاته‌وه، واته پێنج هه‌زار سه‌رباز، سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی كه له‌و ڕێژه‌یه زۆرترن، پێویسته به په‌له بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ نیشتمانه‌كه‌یان.
شاره‌زایانی سه‌ربازی و به‌رپرسانی پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له دژی بڕیاره‌كه وه‌ستانه‌وه و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته به‌ر له‌وه‌ی بڕیاری له‌مجۆره بدرێ، دۆخی ناوچه‌كه و وڵاته‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنرێ، نه‌ك به بڕیارێكی كه‌سی و بێ هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك فه‌رمان به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكرێت.
پێشبینی ده‌كرێ به پێچه‌وانه‌ی تره‌مپه‌وه، ژماره‌ی سه‌ربازان له ناوچه‌كه دووباره زیاد بكاته‌وه
شاره‌زایان و پسپۆرانی بواری سه‌ربازی بۆ ڕۆژنامه‌كه دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه جۆ بایدنی سه‌رۆكی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، زۆر بژاره‌ی دیاریكردووه، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ناوچه جیا جیاكانی جیهان، یه‌كێك له بژاره‌كانیش نه‌ك هه‌ر ته‌نیا كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانه له ناوچه‌كان، بگره ڕه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆرتری سه‌ربازانی سوپای ئه‌مه‌ریكایه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و ململانێ و جه‌نگی تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی ململانێ و جه‌نگ و توندوتیژییه‌كان كۆتاییان پێ بهێنرێن و ئه‌وكات هێزه‌كان به خێرایی بگێڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان، به پێچه‌وانه‌ی تره‌مپ، بایدن وا بیر ده‌كاته‌وه كه بڕیاری خێرای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان له‌و ناوچانه‌ی ململانێكان تێیدا كۆتاییان نه‌هاتووه، زیانی زۆر به ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نێت و شه‌ڕ و ململانێكانیش نه‌ك هه‌ر به كۆتایی ناگه‌ن، بگره جارێكی تر به‌هێزتر و فره‌وانتر ده‌بنه‌وه، كه ئه‌مه‌یش به هیچ شێوه‌ك خزمه‌تی ستراتیج و ئامانجه‌كانی واشنتن له جیهان ناكات.
زۆربه‌ی پسپۆرانی بواری سه‌ربازیش ئه‌م ستراتیج و بیركردنه‌وانه‌ی بایدن به گرنگتر و گونجاوتر ده‌زانن، به به‌راورد له‌گه‌ڵ بڕیاره سه‌ركێشه‌كانی تره‌مپ، كه ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی خۆ خۆشه‌ویستكردن له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوی ده‌نا و گرنگی به ناوبانگ و شكۆی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له جیهان و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی نه‌ده‌دا.