كاری نۆزڵ به‌گشتی ڕێكخستنی به‌نزین و دابه‌شكردنیه‌تی به‌ناو بزوێنه‌ردا به یه‌كسانی، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل دابگیرسێت و له كاتی رۆیشتنیشدا له‌رزین نه‌كات و هه‌ڵمه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه كه‌م نه‌بێته‌وه، چونكه نۆزڵ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست ببێت، ئه‌و گرفتانه دروست ده‌بن.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه هاوكار حه‌مه‌ده‌مین شاره‌زا و ئه‌ندازیاری میكانیك، بۆ ''وشه'' گوتی، به‌پێی ستانداردی دنیا ده‌بێ نۆزڵ له 60 هه‌زار كیلۆمه‌تردا تێست بكرێت واته پاك بكرێته‌وه، كه ئه‌ویش به‌ئامێری تایبه‌ت به‌خۆی ده‌كرێت، بۆ زانینی هه‌ندێك كێشه كه زۆركات شۆفێر خۆی هه‌ستی پێ ناكات. بۆیه پێویسته له‌و كاتانه‌دا شۆفێر نۆزڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تێست بكات، ئه‌گه‌رنا تووشی ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌بێت.
ئەو ئەندازیارە میکانیکییە ئەوەیشی گوتوە، كاتێكیش نۆزڵ كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت چه‌ند هۆكارێكی خراپ و نێگه‌تیڤ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ له‌وانه:
یه‌كه‌م - دره‌نگ كاركردنی ئۆتۆمبێل.
دووه‌م - له‌رزینی ئۆتۆمبێل.
سێیه‌م - هه‌بوونی بۆنێكی ناخۆش له ئه‌گزۆزه‌وه.
چواره‌م - زیاد خه‌رجكردنی سووته‌مه‌نی ''به‌نزین و گاز''.
پێنجه‌م - زۆرجار به‌هۆی ئه‌و جۆره حاڵه‌وه كرداری خنكان له ئۆتۆمبێل ڕوو ده‌دات و هه‌ڵنابێت.
ئه‌م شاره‌زایه هۆشیاریی ده‌داته شۆفێران و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م خاڵانه هه‌بوون له ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا، پێویسته نۆزڵه‌كان ''TEST'' واته پاك بكه‌ینه‌وه، تا كرداری پرژاندنی به‌نزین له نۆزڵه‌كانه‌وه به یه‌كسانی دابه‌ش بێت و گرفته‌كانی له‌رزین یان هه‌ر گرفتێكی تر دروست نه‌بێت و ئۆتۆمبێله‌كه بێ كێشه بێت.